دوو گرفته‌ هه‌ره‌گه‌وه‌رکه‌ى جیهان

5/25/2016 5:14:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز





له‌ کۆنگره‌ى لووتکه‌ى مرۆیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ئه‌سته‌مبوڵى تورکیا، ڕاپۆرته‌کان ئاشکراى ده‌که‌ن که‌ ئاواره‌بوون و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى زه‌وی، دوو گرفتى گه‌وره‌ى جیهانن.

به‌پێى په‌خشى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، بۆ ڕاپۆرت و گفتوگۆکانى ئه‌م کۆنگره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌، له‌ جیهاندا ١٣ ملیۆن که‌س پێویستییان به‌ ‌هاوکاریى مرۆیى هه‌یه‌‌. ٦٠ ملیۆن که‌س له‌ ئێستادا ئاواره‌ ‌و ده‌ربه‌ده‌رن و به‌شى زۆریان له‌ که‌ناراوه‌‌کانى ئه‌وروپان و داواى مافى په‌نابه‌رى ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ٦٠ ملیۆنى دیکه‌ش گیرۆده‌ى گرفتى گۆڕانى که‌شوهه‌وان و ژیانیان به‌هۆى نه‌بوونى سه‌رچاوه‌کانى ژیانه‌وه‌ له‌وانه‌ ئاو، بووه‌ به‌ دۆزه‌خ.


زۆرترین خوێندراو