سێ زاناى به‌ریتانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ساڵى 2016 بۆ فیزیا به‌ده‌ست ئه‌هێنن

10/4/2016 8:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






 
ده‌سته‌ى سۆیندخۆرانى خه‌ڵاتى نۆبڵ له‌ ڕۆژى سێ شه‌ممه‌دا 3 پرۆفیسۆرى زانکۆى ئه‌مه‌ریکایان بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ فیزیا ڕاگه‌یاند.

توێژینه‌وه‌ى هه‌ر 3 زاناکه‌ى له‌دایکبووى به‌ریتانیا، دیڤید ج پۆلۆس،ف دۆنکان هاڵده‌ین، ج مایکل کۆسترلتز بۆته‌ مایه‌ى تێگه‌یشتنێکى سه‌رسۆرهێنه‌ر له‌ خه‌سڵه‌تى که‌ره‌سته‌ و ماده‌ ڕه‌قه‌کان.

زانایان هه‌روه‌ها هاوکێشه‌ى نوێى ماپماتیکیان داهێنا بۆ ئاسانکردنى تێگه‌یشتن و شیکردنه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامه‌ نوێیه‌کان.

ئه‌کادیمیه‌ى شاهنشاهى سوید بۆ زانست ئه‌وه‌ى خه‌ڵاته‌که‌ پێشکه‌ش ده‌کات له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا گوتیان براوه‌کانى ئه‌م ساڵى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ فیزیا، ده‌رگایه‌کى نوێـیان کرده‌وه‌ له‌سه‌ر جیهانێکى نه‌ناسراو ، له‌ ڕى به‌کارهێنانى که‌ره‌سته‌ى پێشکه‌وتووى ماپماتیک بۆ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر قۆناغ و حاڵه‌ته‌کانى نائاسایى په‌یوه‌ست به‌و مادانه‌ و ئێمه‌ سۆپاسیان ده‌که‌ین بۆ ئه‌و کاره‌ نایاب و له‌ ڕاده‌به‌ده‌ره‌یان.

شایانى باسه‌ پۆلۆس پرۆفیسورى کارایه‌ له‌ زانکۆى واشنتن، هاڵده‌ین پرۆفیسورى فیزیایه‌ له‌ زانکۆى پرنستن، کۆسترلتز پرۆفیسورى فیزیایه‌ له‌ زانکۆى براون و هه‌رسێکیان له‌ سه‌ره‌تاى 1970 و 1980 کانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ توێژینه‌وه‌کانیان کردبوو به‌ڵام ده‌سته‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵ خه‌ڵاته‌که‌یانى دواخست بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌وه‌ى دۆزینه‌وه‌که‌یان ده‌بێته‌ مایه‌ى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زیاتر.

جگه‌ له‌نازناوى هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبڵ، هه‌روه‌ها بڕى 930 هه‌زار دۆڵار وه‌رده‌گرن که‌له‌نێو هه‌رسێکیان دابه‌شده‌کرێت . بڕیاریشه‌ له‌ مه‌راسیمێکى تایبه‌ت له‌ 10 مانگى دوازده‌ دیبلۆما و میدالیایان پێبدرێت.

جێى ئاماژه‌یه‌ راگه‌یاندنى براوه‌کانى خه‌ڵاتى نۆبل له‌ ڕۆژى دووشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد . یۆشینۆرى ئۆهسۆمى زاناى زینه‌وه‌رزانى به‌ براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبل بۆ پزیشک بۆساڵى 2016 ڕاگه‌یه‌ندرا له‌ ئه‌نجامى تۆژینه‌وه‌ى له‌ پرۆسه‌ى ئۆتۆفاکى ئه‌وه‌ى پروسه‌یه‌که‌ له‌له‌شدا ده‌بێته‌ هۆى تێکشکاندنى خانه‌کانى لاشه‌ و هاوسه‌نگى ڕاده‌گرێت له‌ ڕێگه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى پرۆتین و جێگرتنه‌وه‌ى خانه‌ تێکشکاوه‌کان به‌ درووستکردنى خانه‌ى نۆی.

خه‌ڵاتى نۆبڵ به‌ناوباگترین و به‌رزترین خه‌ڵاته‌ له‌ جیهان و ده‌به‌خشرێت به‌و که‌سانه‌ى ناوازه‌ن له‌ بواره‌کانى فیزیا و پزیشکى و کیمیا و ئاشتى و ئابوورى و ئه‌ده‌ب.






سه‌رچاوه‌ : ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


زۆرترین خوێندراو