له‌هه‌ر حه‌وت چرکه‌یه‌کدا کچێکى خوار ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ به‌مێرد ده‌درێت

10/13/2016 6:57:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ڕێکخراوى منداڵپارێزى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ڕاپۆرتێکیدا ڕایگه‌یاند که‌ له‌ هه‌ر حه‌وت چرکه‌یه‌کدا ،کچێکى خوار ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له‌ جیهاندا به‌ مێرد ده‌درێت.

ڕێکخراوه‌که‌ ده‌ڵێت له‌ هه‌ر حه‌وت چرکه‌یه‌کدا کچێکى خوار ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ ڕه‌وانه‌ى ماڵى مێرده‌که‌ى ده‌کرێت. له‌ وڵاتانى وه‌ک ئه‌فغانستان، یه‌مه‌ن، ئه‌سوبیا و هیندستان کچى ته‌نیا ده‌ ساڵان دراون به‌ پیاوى زۆر له‌ خۆیان به‌ ته‌مه‌نتر. 

ڕێکخراوه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه‌ که‌  هاوسه‌رگیریى پێشوه‌خته‌ نه‌ک ته‌نیا کچان له‌ خوێندن و ده‌رفه‌ته‌کان بێبه‌ش ده‌کات، به‌ڵکو تووشى مه‌ترسیى مردن و برینه‌کانى منداڵبووون ده‌کات،که‌ به‌ر له‌وه‌ى ته‌مه‌نیان پێگه‌یشتبێت و جه‌سته‌یان ئاماده‌ بێت، مه‌ترسیداره‌ بۆیان.


زۆرترین خوێندراو