ژماره‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى که‌ ‌ده‌ستیان ناگاته‌ ئه‌نته‌رنێت، زۆر له‌پیاوان زیاتره‌

11/8/2016 5:58:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌ پێى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که‌ ڕۆیته‌رز بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، له‌ وڵاتانى هه‌ژاردا ژماره‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى که‌ ناتوانن سوود له‌ خزمه‌تگوزاریى ئه‌نته‌رنێت وه‌ربگرن، له‌ پیاوان زۆر زیاتره‌.

به‌ پێى لێکۆڵینه‌وه‌که‌ ژماره‌ى پیاوان له‌ ٢٠٢٠ دا ده‌گاته‌ ٢٩٠ ملیۆن، به‌ڵام ژنان ده‌گاته‌ ٣٥٠ ملیۆن که‌ ناتوانن ئه‌نته‌رنێت به‌کاربهێنن و سوود له‌ خزمه‌تگوزارییه‌کانى وه‌ربگرن. ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندى ڕاپرسى پێوى ئه‌مریکا ئه‌نجام دراوه‌.


زۆرترین خوێندراو