داوایى یاسایى له‌سه‌ر فه‌یسبووک و تویته‌ر و گوگڵ تۆمار ده‌کرێ‌

12/27/2016 10:21:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







که‌سوکارى قوربانیانى تیرۆر له‌ ئه‌مریکا داواى یاسایى له‌سه‌ر فه‌یسبووک و تویته‌ر و گوگڵ تۆمار ده‌که‌ن

که‌سوکارى قوربانیانى یانه‌ شه‌وانه‌که‌ى ئۆرلاندۆى ئه‌مریکا که‌ له‌ لایه‌ن توندڕۆیه‌کى ئیسلامییه‌وه‌ هێرشى کرایه‌سه‌ر ، داواى یاساییان له‌سه‌ر تۆڕه‌کانى فه‌یسبووک و تویته‌ر وگوگڵ تۆمار کرد له‌ دادگایه‌کى ئه‌مریکا.

به‌پێى فۆکس نیوز ، که‌سوکارى قوربانییه‌کان داوایان له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ تۆمار کردووه‌ به‌ پێى ئه‌وه‌ى هۆکارى یه‌که‌م بوون له‌ ڕێگه‌ خۆشکردن بۆ ئه‌ندامانى داعش، ئه‌و هێرشکه‌ره‌ى سه‌ر یانه‌ شه‌وانه‌که‌ که‌ ناوى (عومه‌ر مه‌تین)ه‌ تا پروپاگه‌نده‌ بکه‌ن و پاره‌ کۆبکه‌نه‌وه‌ و خه‌ڵکى له‌ ده‌ورى ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ کۆبکه‌نه‌وه‌ ‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵکى بکه‌ن.

شایانى باسه‌، له‌ هێرشه‌که‌دا بۆ سه‌ر یانه‌ى شه‌وانه‌ى ئۆرلاندۆ له‌ ئه‌مریکا که‌ له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ به‌ ناوى عومه‌ر مه‌تین ئه‌نجام درا ، ٤٩ که‌س کوژران و ٥٣ که‌س برینداربوون ، دواتر که‌سه‌که‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ کوژرا ، ئه‌گه‌ر نا قوربانى زیاتر ده‌بوو.


زۆرترین خوێندراو