چێشتخانه‌یه‌ک به ناوى ترامپ له کوردستان ده‌کرێته‌وه
9/1/2017
جه‌ماوه‌رنیوز
ده‌یلى تایمز: به‌ر له ده‌ستبه‌کاربوونی، چێشتخانه‌یه‌ک به ناوى ترامپ له کوردستان کراوه‌ته‌وه.
به‌ر له ده‌ستبه‌کاربوونى له‌م مانگه‌دا وه‌ک سه‌رۆکى نوێى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، له پارێزگاى دهۆک چێشتخانه‌یه‌ک به‌ناوى ترامپه‌وه کراوه‌ته‌وه.
به پێى هه‌واڵێکى ده‌یلى تایمز، خاوه‌نى چێشتخانه‌که، (نایدار زاوێته‌یی)، وتوویه‌تى جگه له‌وه‌ى ئه‌و ناوه‌ى بۆ قازانجى بازرگانى به‌کار هێناوه، ئه‌و ترامپى خۆشده‌وێت و سه‌رسامه به سووربوونى ئه‌و سه‌رۆکه له‌سه‌ر بڕیاردان.
هه‌روه‌ها نایدار وتوویه‌تى "من له‌و کاته‌وه حه‌زم کرد ناوى ترامپ بۆ چێشتخانه‌که‌م هه‌ڵبژێرم، که کاندید بوو له هه‌ڵبژاردنه‌کان ستایشى ئازایه‌تیى پێشمه‌رگه‌ى کرد و ڕایگه‌یاند که ڕاسته‌وخۆ پشتیوانیى پێشمه‌رگه ده‌کات. بۆیه وتم ئه‌وه ئه‌و سه‌رۆکه‌یه که داعش له ناوده‌بات و توند و خاوه‌ن بڕیاره."
سه‌رچاوه‌که ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئۆباما ماوه‌ى هه‌شت ساڵه سه‌رۆکه تا ئێستا چێشتخانه‌ى به ناوه‌وه نه‌کراوه، به‌ڵام ترامپ به‌ر له‌وه‌ى ده‌ستبه‌کاربێت چێشتخانه‌یه‌کى ماسیى له دهۆک به ناوه‌وه کراوه، که خواردنێکى په‌سه‌ندکرا و میللییه له کوردستان.
|