4
7 له‌ یارییه‌کى ڤیدیۆییدا، وه‌ک کچه‌ کوردێکى ئێزدى ده‌توانى شه‌ڕى داعش بکه‌ی
13/2/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








له‌ یارییه‌کى ڤیدیۆیى نوێدا که‌ به‌م زووانه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ده‌توانى وه‌ک کچه‌ کوردێکى ئێزدى شه‌ڕى ئه‌ندامانى داعش بکه‌ی.

میدڵ ئێست مۆنیته‌ر بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ که‌ کۆمپانیاى نیو ۆرد به‌رهه‌مهێنه‌رى ئه‌و یارییه‌ ڤیدیۆیه‌یه‌ ‌و به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌توانى وه‌ک کچه‌ کوردێکى ئێزدى شه‌ڕى ئه‌ندامانى داعش بکه‌یت و له‌ ناویان ببه‌ی.

یارییه‌که‌ کچه‌ کوردێکى ئێزدى ده‌رده‌خات که‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ڕزگارى بووه‌ و پاشان خوڵبارانێک ده‌ست پێده‌کات و خۆڵبارنه‌که‌ گوندى کچه‌که‌ش ده‌گرێته‌وه‌. پاشان کچه‌که‌ بڕیار ده‌دات که‌ شه‌ڕى ئه‌ندامانى داعش بکات و یه‌ک یه‌ک له‌ ناویان ببات.

ئه‌و کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ پێى وایه‌، ئه‌و یارییه‌ به‌رهه‌مى چیرۆکه‌ ڕاسته‌قینه‌کانه‌ که‌ به‌ سه‌ر ئێزدییه‌کاندا هاتووه‌ و جگه‌ له‌و یارییه‌ له‌ زۆربه‌ى وێنه‌ى میدیاکان و ئه‌نته‌رنێت، ژنانى ئێزدى ده‌رده‌که‌ون که‌ چه‌که‌کانیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌ ‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دوژمن ده‌که‌ن.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group