4
7 په‌نابه‌رێکى کورد نه‌هامه‌تیه‌کانى خۆى و په‌نابه‌ران له‌ فلیمێکدا ده‌گێڕێته‌وه‌
2/5/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز



په‌نابه‌رێکى کورد نه‌هامه‌تیه‌کانى خۆى و په‌نابه‌ران له‌ فلیمێکدا ده‌گێڕێته‌وه‌ ،چۆنێتى ئه‌نجامدانى کاره‌که‌ باوه‌ڕپێنه‌کراوه‌ ! 

به‌هرۆز بوچانى ، ناوى ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌یه‌ که‌ ماوه‌ى چوار ساڵه‌ له‌ که‌مپێکى په‌نابه‌ران له‌ دوورگه‌ى مانوسى پاپانیوگینیا ده‌ستبه‌سه‌ره‌ و وه‌ک خۆى ده‌ڵێت به‌شداریکردنى له‌ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و فلیمه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌زمون و ژیانی خۆى و په‌نابه‌رانه‌ له‌و که‌مپانه‌دا.

کاره‌که‌ى بوچانى به‌هاوکارى ده‌رهێنه‌رێکى هۆڵه‌ندى به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی به‌ناوى ئاراش که‌مالی سروستانى به‌رهه‌مهێنراوه‌. ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵیداوه‌ که‌ خودى خۆى بتوانێت کارێکى هونه‌رى له‌سه‌ر ژیانى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌و دوورگانه‌ به‌رهه‌مبهێنێت ، به‌ڵام دواتر بۆیده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ئه‌وه‌ کارێکى ئاسان نیه‌ و ڕێگه‌پێدراو نیه‌. بۆیه‌ په‌یوه‌ندیه‌ک له‌گه‌ڵ بوچانیدا له‌ڕێگه‌ى واتزئه‌په‌وه‌ دروستده‌کات و ڕاهێنان به‌ بوچانى ده‌کات که‌ چۆن وێنه‌ى ڤیدیۆیى بۆ کاره‌که‌ بگرێت. 

 به‌ ووته‌ى سروستانى ، خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت له‌و دوورگه‌یه‌ى که‌ بوچانى لێیه‌ زۆر خراپه‌ و ده‌بوو هه‌ر به‌ په‌یامى ده‌نگى گفتوگۆکانیان ئاڵوگۆڕ بکه‌ن. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و دوو که‌سه‌ تا ئێستا یه‌کتریان نه‌بینیه‌وه‌ ، به‌ڵام سروستانى به‌هیوایه‌ ڕۆژێک بتوانێت ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ببینێت.

په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى مانوس و ناورۆ ، که‌له‌ ناویاندا  ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌ که‌ له‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵکى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستانه‌ و چه‌ندین په‌نابه‌رى ترى کورد و ووڵاتانى ترى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌شێک له‌ ووڵاتانى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا له‌وێ به‌ندکراون ، ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ پێشتر هه‌وڵیانداوه‌ به‌ قاچاخ و به‌به‌له‌م خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئوسترالیا به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پاراستنى سنوره‌کانى ئوسترالیاوه‌ ده‌ستگیرکراون و ڕه‌وانه‌ى که‌مپه‌کانى ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌ کراون. به‌وه‌ش ، هه‌رگیز ڕێگه‌یانپێنادرێت داواى مافى په‌نابه‌رێتى له‌ ئوسترالیا بکه‌ن. 

پاڵنه‌ره‌ى پشتى کاره‌که‌ى بوچانیش ، ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌یه‌ که‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ماوه‌ى چه‌ندین ساڵى ڕابردوودا به‌هۆى به‌ندکردنیان له‌و که‌مپانه‌دا چه‌شتویانه‌. 
به‌ ووته‌ى ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌ش ، ده‌بوو ئه‌و کاره‌ به‌نهێنى ئه‌نجامبدات و وه‌ک خۆى ده‌ڵێت ده‌بوو ده‌رفه‌ته‌کان بقۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دیمه‌نانه‌ تۆماربکات که‌ بۆ کاره‌که‌ى پێویست بوون. 

بوچانى ده‌ڵێت ئێستا کاره‌که‌ى ته‌واوکردوه‌ و به‌وه‌ش به‌رپرسانى که‌مپه‌که‌ ناتوانن هیچ شتێکى به‌رامبه‌ر بکه‌ن. 
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه‌ ، بوچانى سه‌رجه‌م کاره‌ ڤیدیۆیه‌کانى فلیمه‌که‌ى به‌ مۆبایلێکى زیره‌ک تۆمارکردوه‌. 

کاره‌که‌ش که‌به‌ناونیشانى " چاوکا( ناوى باڵنده‌یه‌کى ئه‌و دوورگه‌یه‌یه‌) ، تکایه‌ پێمان بڵێ ئێستا که‌یه‌ ؟" ، له‌کۆى 88 خوله‌کدا کۆکراوه‌ته‌وه‌ و به‌شێوه‌ى پارچه‌ پارچه‌ له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى که‌مپه‌که‌ و پێشبینیى ده‌کرێت له‌سه‌ره‌تادا له‌ ئوسترالیا نمایش بکرێت. 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
قۆناغه‌ گرنگه‌کانى خه‌بات و تیکۆشانى سۆسیالیست له‌ ٤۱ ساڵى ڕابردودا
فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
داعش به‌ به‌رپرسیار داده‌نرێت له‌ ئه‌نجامدانى پاکتاوى نه‌ژادى دژ به‌ کورد و که‌مینه‌کانى تر
دیندار زێباری: هه‌میشه‌ کوردستان شوێنى پێکه‌وه‌ژیانى نێوان پێکهاته‌ ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌ جیاوازه‌کان بووه‌
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
Created by AVESTA Group