ڤیدیۆ ... ئه‌ڵمانیا بووه‌ خاوه‌نى نازناوى مۆندیالى 2014 ى به‌رازیل

7/14/2014 10:14:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌یارى کۆتاى مۆندیالى 2014 به‌رازیل ،به‌ئاماده‌بونى زیاتر له‌ ٧٤ هه‌زار هانده‌ر له‌یاریگاى ماراکانا ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ ئه‌ڵمانیا و ئه‌رجه‌نتین ڕووبه‌ڕووى یه‌کتر بوونه‌وه‌.

هه‌ردوو تایمى ئاسایى یاریه‌که‌ به‌بێ تۆمارکردنى گۆڵ کۆتایى هات .

له‌ تایمى زیاد کراودا ئه‌ڵمانییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى باشتر ده‌بیندران  و چه‌ندین هه‌لى گۆڵکردنیان دروستکرد و له‌ئه‌نجامداو له‌ خوله‌کى ١١٣-دا  توانیان تاکه‌ گۆلى یاریه‌که‌ تۆماربکه‌ن  .

به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا بووه‌ یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ له‌مێژووى مۆندیالدا له‌خاکى ئه‌مریکاى باشوره‌وه‌ جامه‌که‌ به‌ده‌ست بێنێت و بۆ جارى چواره‌م له‌ مێژووى خۆیدا بووه‌ پاڵه‌وانى جیهان.


زۆرترین خوێندراو