یانه‌ى ئه‌رسناڵى ئینگلیزى یاریه‌کى دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌نجام ئه‌دات

3/17/2015 4:15:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ 17 ى مارسى ، 2015خالید دۆسکى وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان چاویکه‌وت به‌ (تیناج یوو) به‌رێوبه‌رى رێکخراوى منداڵپارێزى جیهان  له‌ عێراق.له‌دیدارێکدا باس له‌کاره‌کانى ئه‌م رێکخراوه‌ کرا له‌ عێراق و کوردستان به‌تایبه‌ت له‌ بوارى گه‌نجان و منداڵان .

 رێکخراوى ناوبراو  بریاره‌ چه‌ند برۆژه‌ێک له‌ هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامبدات به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ،له‌وانه‌ش بانگهێشت کردنى یانه‌ى (ئه‌رسناڵى ئینگلیزى ) بۆ ئه‌نجامدانى یارێکى دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر.

هاوکات به‌ هاوکارى بانکى جیهانى پرۆژه‌ێک پێشکه‌ش ده‌که‌ن بۆ به‌کار خستنى گه‌نجان و لاوانى بێکار ،له‌هه‌مان کاتدا به‌ ئاماژه‌ کردن به‌ په‌یامى ئاراسته‌کراوى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان بۆ گه‌نجانى کوردستان و جیهان .

له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان رایگه‌یاند ئاماده‌ین پشتگیرى له‌ سه‌رجه‌م پرۆژه‌کانتان بکه‌ین که‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌نجان و لاوانى کوردستان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ى له‌ تواناى ئێمه‌ش بێت وه‌ک وه‌زاره‌ت هاوکار و پاڵپشتان ده‌بین هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌ نزیکترین کاتدا پرۆپۆزه‌ڵک پێشکه‌ش بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌ پرۆژه‌که‌تاندا کارى له‌سه‌ر بکه‌ن.


زۆرترین خوێندراو