لیۆنێل میسى پێنجه‌مین تۆپى ئاڵتونى به‌ده‌ستهێنا

1/11/2016 8:47:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


  لیۆنێل میسى ئه‌رجه‌نتینى و ئه‌ستێره‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ خه‌ڵاتى (باڵۆن دۆر) باشترین یاریزانى ساڵى ٢٠١٥ ى پێ به‌خشرا.

ئه‌مشه‌و له‌ شارى زیۆرخى سویسرا, باشترینه‌کانى ساڵى ٢٠١٥ له‌لایه‌ن فیفاوه‌ هه‌ڵبژێردران.هه‌ریه‌که‌ له‌ باشترین پێکهاته‌, باشترین ڕاهێنه‌رى پیاوان و ئافره‌تان, باشترین یاریزانى ئافره‌ت و پیاو, جوانترین گۆڵ دیاریکران.

له‌ ئاهه‌نگه‌که‌دا  لیۆنێل میسى ئه‌رجه‌نتینى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى وه‌ک باشترین یاریزان بۆ ساڵى 2015 دیاریکرا, ئه‌مه‌ش  بۆپێنجه‌مین جاره‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نى تۆپى ئاڵتۆنی.  

خه‌ڵاته‌کانى تریش به‌م شێوه‌یه‌ بوون :

باشترین کچه‌ یاریزان: کاریل لۆید - ئه‌مریکا

باشترین ڕاهێنه‌ر: لویس ئێنریکی

باشترین کچه‌ ڕاهێنه‌ر: جیل ئیلیس

خه‌ڵاتى پۆشکاش بۆ جوانترین گۆڵ: وێندێل لیرى به‌رازیلی

پێکهاته‌ى ساڵ: مانوێل نۆیه‌ر، تیاگۆ سیلڤا، مارسێلۆ، سێرجیۆ ڕامۆس، دانى ئه‌لڤێس، ئه‌ندریاس ئینێستا، پۆل پۆگبا، لۆکا مۆدرێچ، نێیمار، مێسی، ڕۆناڵدۆ.


زۆرترین خوێندراو