ڤیدیۆ ... ریاڵ مه‌درید گه‌یشته‌ قۆناغى چوارگۆشه‌ى زێڕینى خولى پاڵه‌وانه‌کانى ئه‌وروپا

4/12/2016 10:51:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
    
 

له‌ میانى یاریى گه‌ڕانه‌وه‌ى قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانى ئه‌وروپا یانه‌ى ریاڵ مه‌درید میواندارى یانه‌ى ڤۆڵفسبۆرگ ى کرد.

ئه‌نجامى یاریه‌که‌ش به‌سه‌رکه‌وتنى ریال مه‌درید به‌تۆمارکردنى سێ گۆڵى بێ به‌رامبه‌ربۆ یانه‌ى ڤۆڵفسبۆرگ کۆتایى هات ،له‌کاتێکدا له‌ یاریى چووندا ڤۆڵفسبۆرگ به‌تۆمارکردنى دوو گۆڵ له‌یانه‌ى ریال مه‌دریدى برده‌وه‌ بۆیه‌ تاڕاده‌یه‌ک ئه‌رکى ریاڵ مه‌درید قورس بوو به‌ڵام یانه‌ى شاهانه‌کان به‌ یارمه‌تى رۆناڵدۆ توانییان به‌ربه‌ستى ڤۆڵفسبۆرگ تێکبشکێنن و سه‌رکه‌وتنى گه‌وه‌ر تۆمار بکه‌ن.

هه‌رسێ گۆڵه‌که‌ى ریال مه‌درید له‌لایه‌ن کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆمارکران له‌خوله‌که‌کانى ١٥ و ١٧ و ٧٧دا.

به‌وسه‌رکه‌وتنه‌ش ریاڵ مه‌درید گه‌یشته‌ قۆناغى چوارگۆشه‌ى زێڕینى خولى پاڵه‌وانه‌کانى ئه‌وروپا.


زۆرترین خوێندراو