ڤیدیۆ ... پورتوگال خۆى گه‌یانده‌ یاریى کۆتایى یۆرۆ

7/6/2016 9:22:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌یه‌که‌م یاریى قۆناغى پێش کۆتایى پاڵه‌وانێتى یۆرۆ 2016 هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال و وێڵز له‌ یاریگاى لیۆن به‌ ئاماده‌بوونى 60 هه‌زار هانده‌ر روبه‌روى یه‌کتر بونه‌وه‌ .

ئه‌نجامى یاریه‌که‌ش به‌سه‌رکه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى پرتوگالى به‌ تۆمار کردنى دوو گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ویڵز کۆتایى هات .
 
دوگۆڵه‌که‌ى پرتوگال له‌لایه‌ن یاریزانان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لویس نانى له‌ تایمى دووه‌مى یاریه‌که‌ تۆمارکران .

 به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال خۆى گه‌یانده‌ یاریى کۆتایى پاڵه‌وانێتى یۆرۆى 2016 و که‌ چاوه‌ڕوانى براوه‌ى یاریى نێوان فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌کات.


زۆرترین خوێندراو