ڤیدیۆ ...ریال مه‌درید جامى جیهانى یانه‌کانى به‌ده‌ستهێنا

12/18/2016 8:58:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز




 
ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى له‌یاریى کۆتایى جامى جیهانى یانه‌کان و له‌نیو یاریگاى نیسان له‌ شارى یۆکۆهاما روبه‌روى یانه‌ى کاشیما ئینتلزى ژاپۆنى بۆوه‌.
 
له‌تایمى یه‌که‌مى یاریه‌که‌ ریال مه‌درید له‌ دواى تێپه‌ڕبوونى ته‌نها نۆ خوله‌ک له‌رێگاى یاریزان که‌ریم بێنێزمه‌ توانى گۆڵێک تۆمار بکات ، به‌ڵام هه‌رله‌هه‌مان تایم وله‌خوله‌کى ٤٤ گاکۆ شیباسکى ئه‌نجامه‌که‌ى یه‌کسان کرده‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌که‌ى.
 
له‌تایمى دووه‌میشدا یانه‌ ژاپۆنیه‌که‌ توانى ده‌ستپێشخه‌رى بکات و پێش بکه‌وێت به‌تۆمارکردنى گۆڵێکى تر له‌ خوله‌کى ٥٢ له‌رێگاى   گاکۆ ،هه‌ربۆیه‌ یانه‌ى شاهانه‌ هه‌وڵه‌کانیان چڕکرده‌وه‌ تا له‌خوله‌کى ٦٠   ڕۆناڵدۆ به‌ لێدانێکى سزا ئه‌نجامه‌که‌ى بۆ ڕیاڵ یه‌کسان کرده‌وه‌ ،به‌م شێوه‌یه‌ش به‌ئه‌نجامى دوو گۆڵ بۆهه‌ردولا کاتى یاسایى یاریه‌که‌ کۆتایى هات .
 
له‌تایمى زیادکراودا ئه‌ستێره‌ى پرتوگالى و یانه‌ى شاهانه‌ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانى دوو گۆڵى یه‌ک له‌دواى یه‌ک  له‌ خوله‌که‌کانى ٩٨ و ١٠٤ بۆ یانه‌که‌ى تۆماربکات  و یارییه‌که‌یان به‌ ئه‌نجامى ٤-٢ له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى شاهانه‌ به‌کۆتا گه‌یشت و بۆ جارى دووه‌م له‌ مێژووى خۆیدا یانه‌ى ریال مه‌درید بووه‌ پاڵه‌وانى جیهان.


>

زۆرترین خوێندراو