ڤیدیۆ ... به‌رشه‌لۆنه‌ کلاسیکۆى برده‌وه‌

4/23/2017 9:41:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز





 له‌هه‌فته‌ى 33ى خولى ئیسپانى یانه‌ى ریال مه‌درید له‌یاریگاى خۆیدا "سانتیاگۆ بێرنابیۆ " میواندارى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى کرد .

 ئه‌نجامى یاریه‌که‌ش به‌سه‌رکه‌وتنى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌تۆمارکردنى سێ‌ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ کۆتایى هات به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ چووه‌ پێشه‌نگى خوله‌که‌.

گۆڵه‌کانى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌لایه‌ن لیۆنێل مێسى 2 گۆڵ ، ئیڤان راکیتیچ یه‌ک گۆڵ 
دوگۆڵه‌که‌ى ریال مه‌دریدیش له‌لایه‌ن یاریزانان (کاسیمیرۆ ، خامێس رۆدریگێز) تۆمارکران.

له‌ئێستادا به‌رشلۆنه‌ به‌ 75 خاڵ له‌ 33 یاریدا پێشه‌نگى خولى ئیسپانى وه‌رگرت و ریاڵ مه‌دریدیش به‌33 خاڵ له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌که‌دایه‌ ،به‌ڵام یاریه‌کى دواخراوى ماوه‌ ئه‌نجامى بدات .


زۆرترین خوێندراو