رێکخراوى نوره‌کان : چه‌ندین کۆمه‌ک و هاوکاریمان پێشکه‌شى پێشمه‌رگه‌ کردووه‌

12/18/2015 2:57:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


دلێر حسێن ئه‌حمه‌د بڵباس سه‌رۆکى ریکخراوى نوره‌کان وسه‌رۆکى ده‌سته‌ى راوێژکاران له‌سه‌روکایه‌تى لوتکه‌ى پاریزگاى هه‌ولێر له‌دیدارێکى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رنیوز ئاماژه‌ به‌کارو چالاکیه‌کان و ئه‌و هاوکارى و کۆمه‌کانه‌ ده‌کات که‌پێشکه‌شى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌یان کردووه‌ ئه‌وه‌ش ئاشکراده‌کات که‌بۆ کریسمسى ئه‌مساڵ ئاهه‌نگێک بۆ کریستیانه‌ ئازاره‌کان له‌شارى هه‌ولێر ساز ده‌که‌ن .
ده‌قى دیداره‌که‌ :

جه‌ماوه‌رنیوز : ئایا رێکخراوه‌که‌تان تایبه‌ته‌ به‌ناوچه‌یه‌کى دیاریکراو،  باره‌گاى سه‌رکى رێکخراوه‌که‌تان له‌کوێ یه‌؟

دلێر حسێن  : ناوى ریکخراوه‌ که‌ مان (ریکخراوى نوره‌ کان ) ه‌ بۆ راهێنان و پرسى نیشتیمانى باره‌ گاى ریکخراوى نوره‌ کان له‌ شارى هه‌ ولێر له‌ گوندى ئیتاڵیه‌ و به‌ نیازى کردنه‌ وه‌ ى باره‌ گاین له‌ سلێمانى و کرکوک. 
چونکه‌ به‌ نیازین ببین به‌ رێکخراوێکى نێو ده‌وڵه‌تى له‌هه‌وڵى کوکردنه‌وه‌ى زۆرترین رێژه‌ى ئه‌ندامین که‌رێژه‌مان ئێستا 186 ئه‌ ندامین

 جه‌ماوه‌رنیوز : زیاتر کار له‌چ بوارێکدا ده‌که‌ن ؟

دلێر حسێن : کارى ریکخراومان له‌ بوارى راهینان و پرسى نیشتیمانى کارده‌ که‌ین. ده‌مانه‌ویت له‌ رێگه‌ى کردنه‌وه‌ى خول وه‌ک خولى پێشکه‌وتنى قوتابیان  بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى خوێندن یان کردنه‌وه‌ى خولى پیشه‌گه‌رى  و ده‌ست ره‌نگینى پیشه‌ سازى له‌رێگه‌ى که‌سانى شاره‌ زاو پسپۆره‌وه‌ نوخبه‌یه‌ک په‌روه‌رده‌ بکه‌ین که‌له‌داهاتودا ببنه‌ مایه‌ى سوود به‌خشین به‌وڵات و گه‌ل. له‌ پرسه‌ نیشتیمانیه‌ کانیشدا ده‌مانه‌وێت خزمه‌ت به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا بکه‌ین .چ له‌پرسى  (کاره‌ با . سامانى سروشتى  . په‌ روه‌ رده‌ .ته‌ ندروستی.  روشنبیرى  . هونه‌ ر. وه‌ رزش . ئا بورى نیشتیمانی.  سه‌ ر بازى و پیشمه‌ رگه‌.  یاسایى و کومه‌ڵایه‌تی.  ئایین و په‌رله‌مان و حکومه‌ت ) ده‌ مانه‌وێت له‌رێگه‌ى سیمینار   و ۆرکشوپ و کونفرانس و  راپرسیه‌وه‌ هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى گرفته‌ کان و دانانى میکانزمێک بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌ کان پرسه‌ کان چاره‌ سه‌ر بکه‌ ین. 

جه‌ماوه‌رنیوز : هۆکارى بیرکردنه‌وه‌ له‌ دامه‌زراندنى رێکخراوه‌که‌تان چی بوو ؟

دلێر حسێن  : هۆکارى بیرکردنه‌ وه‌ له‌دامه‌زراندنى ئه‌م رێکخراوه‌ ده‌ گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وکێشانه‌ى که‌له‌ساڵى 2014 ه‌ وه‌ رووبه‌رووى هه‌رێمى کوردستان کرد به‌تایبه‌تى هاتنى قێزه‌ وه‌ نترین گروپى تیرورستى سه‌رده‌ م که‌ئه‌وه‌ش (داعش)ه‌ وه‌ به‌تایبه‌تى له‌دواى داگیرکردنى شه‌نگال و مه‌خمور ، ئه‌و کات هه‌م  قه‌یرانى دارایى به‌هۆى سیاسه‌تى فاشیلى مالیکى و توڕه‌یى به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکى کوردستان و بڕینى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان هه‌م کاریگه‌رى هاتنى ئه‌و گروپه‌ واى لێکردین که‌ ریکخراوێک دابمه‌ زرینین . به‌راستى ئه‌ و  کاته‌ من وه‌ک خۆبه‌خش له‌نێو ریزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌رگریمان له‌خاک ده‌کرد. 

جه‌ماوه‌رنیوز : ئه‌و کارو چالاکیانه‌ى له‌رابردودا ئه‌نجامتان داون  ته‌نها تایبه‌ت بووه‌ به‌ یارمه‌تیدانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ؟


دلێر حسێن  : کارو چالاکیه‌ کانى رێکخراوه‌که‌مان  به‌راستى زۆرن به‌دیارکراوى له‌دواى راگه‌یاندنى دامه‌زراندنى ریکخراو له‌ 31-10-2014 که‌ ده‌توانم بۆت پولێن بکه‌م بۆنمونه‌ :

1- گه‌یاندنى ئاوى خواردنه‌وه‌ و خواردن بۆ مه‌خمور بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ له‌ 31-10-2014 به‌ هاوکارى خاوه‌ن ریستورانتێکى به‌ناوبانگى شارى هه‌ولێر. 

2- خه‌ڵات کردنى نزیکه‌ ى 300 پولیس به‌ پیدانى کارتى رێزلینان. 

3- کردنه‌وه‌ ى سیمینارى (ئاو سه‌ رچاوه‌ ى ژیانه‌ ) له‌ شارى هه‌ولێر له‌روژانى 8-7-6 - مانگى 4 ى 2015 بۆ رێگرى کردن له‌به‌هه‌ده‌ردانى ئاو به‌هاوکارى وزاره‌ تى کشتوکاڵ که‌خوشبه‌ختانه‌ وه‌ک ئه‌بینین ئه‌مڕۆ له‌زۆربه‌ى ماڵه‌کاندا ئامێرى  (کاتژمیرى خێرا داندراوه‌).

4- له‌ 27-5-2015  له‌گه‌ڵ تیمێکى پزیشکى سه‌ر به‌رێکخراوه‌ که‌مان به‌دوو ئه‌مبولانسه‌وه‌  به‌رنامه‌یه‌کمان دارشت به‌سه‌ردانیکردنى به‌ره‌کانى جه‌نگ له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌ کان که‌سه‌ره‌تا له‌(حسن شام)ه‌ وه‌ ده‌ستمان پێکردووه‌ که‌تائیستا به‌رده‌وامین هه‌رهه‌مان رۆژ توانیمان نزیکه‌ ى 126 پیشمه‌ رگه‌ چاره‌ سه‌رى خێراى بۆ بکه‌ین و بڕێکى زۆریش ده‌رمان له‌به‌شى ته‌بابه‌ى سوپاى 4به‌ جێبهێڵین. 

5- توانیومانه‌ له‌11-6-2015 تا ئیستا مانگانه‌ برى (6 ) ئۆتۆمبیل له‌جۆى (که‌یا) ئاوى خواردنه‌وه‌ بۆ به‌ره‌کانى جه‌نگ ئاماده‌ بکه‌ین که‌ده‌گاته‌ نزیکه‌ ى 25860 بوتڵ ئاوى خواردنه‌وه‌ ، به‌هاوکارى 3 کومپانیاى تایبه‌ت به‌دروستکردنى ئاو دابین ده‌کرێ  و تائێستاش به‌رده‌وامین و ئاو بۆبه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ده‌نێرین. 

6- له‌ 15-7-2017 پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان توانیمان نزیکه‌ ى 53 تاقم جلى کوردى ئافره‌ت بۆ پیشمه‌رگه‌ى خیزاندار دابین بکه‌ین ، که‌وه‌ک دیاریه‌ک بۆ خێزانه‌کانیان به‌رنه‌وه‌ .

7- له‌ 22-9-2015 به‌ هاوکارى کوتاڵ فرۆش و مۆکێت فرۆشان و چه‌ند کومپانیایه‌کى ده‌رمان و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک له‌شارى هه‌ولێر به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى قوربان و به‌ تیمى پزیشکى رێکخراومان سه‌ ردانى به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى بکه‌ین له‌میحوه‌رى مه‌لا عه‌بدوڵا لیواى 2 که‌سه‌ر به‌وزاره‌تى پیشمه‌رگه‌یه‌ که‌برێکى باش که‌  100 کراس و بانتۆڵ و  فانیله‌ وجلى کوردى ئافره‌ت بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى خێزاندارن دابین بکه‌ین ،هه‌روه‌ها چه‌ندپێداویستیه‌کى تر بگه‌ینه‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌ک ( بڕى 1,5 تۆن  ده‌ رمان و  2 سه‌ ر حه‌یوان و 6توب مافور که‌600 مه‌ تر و بڕێکى زور ئاوى خواردنه‌وه‌ و بیبسى )

8- بڕینه‌وه‌ى موچه‌ بو (10)منداڵى پێشمه‌رگه‌ى شه‌هید. 

9- دابین کردنى مه‌واد خۆراکى بو 25 خێزانى پیشمه‌رگه‌ى شه‌هید که‌تامانگى 6 ى 2016 به‌ رده‌ وام ده‌ بێت. 

جه‌ماوه‌رنیوز : پرۆژه‌ى  داهاتووتان چی یه‌ ؟


دلێر حسێن : پروژه‌ مان بۆ ئاینده‌  پشت به‌خوا بۆ ساڵى نوێ‌ به‌ نیازى سازدانى ئاهه‌نگین بۆ برا کریستیانه‌ ئاواره‌ کانى که‌مپى ئاشتى له‌شارۆچکه‌ى  عه‌نکاوه‌ به‌هاوکارى کومه‌ڵه‌ى (من حقی الحیاه‌ ) لوبنانی . هه‌روه‌ ها کردنه‌وه‌ى خولى دورمان بۆ نزیکه‌ 25 بێوه‌ژن له‌ شارى که‌رکوک و هه‌ولێر. بانگێشت کردنى پاتریکى گه‌وره‌ى لوبنان بۆ هه‌رێمى کوردستان. هه‌روه‌ ها به‌نیازى سازدانى کۆنسێرتێکین بۆ هاوکارى کردنى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شه‌نگال. 

جه‌ماوه‌رنیوز : سه‌رچاوه‌ى دارى رێکخراوه‌که‌ چى یه‌و هاوکارى دارایى له‌هیچ لایه‌نه‌که‌وه‌ وه‌رده‌گرن ؟

دلێر حسێن : هیچ سه‌رچاوه‌ یه‌کى داراییمان نیه‌ و ته‌نها پشت  به‌کۆمه‌ک و هاوکارى ده‌به‌ستین و زوربه‌ى تێچووى کاره‌ کان له‌ سه‌ت ئه‌ستۆى سه‌روکى رێکخراو مانه‌. 
په‌یوه‌ندى باشمان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ حکومى و رێکخراوه‌ ناوخۆییه‌کان باشه‌وه‌ له‌ماوه‌ى یه‌ک ساڵى ته‌مه‌ن توانیمان زۆرترین رێکخراو و خه‌ڵک له‌خۆمان کۆبکه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌م هه‌وڵه‌ش زۆر ماندوو بووینه‌. 
له‌ سه‌ ر ئاستى هه‌رێمى و جیهانى پێگه‌یه‌کى زۆر باشمان هه‌یه‌ و له‌گه‌ل چه‌ندین رێکخراوى بیانى و کۆمه‌ڵه‌ کۆنتاکتمان هه‌یه‌. 
ئامانجمان خزمه‌تکردنه‌ به‌ وڵات چاره‌ سه‌رکردنى کێشه‌کان. 
پاڵپشتیه‌کى باشمان له‌ناو هه‌رێمى کوردستان به‌ده‌ست هێناوه‌ چونکه‌ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ده‌یکه‌ین کارێکى مرۆڤانه‌ى خۆبه‌خشه‌. 
هاوکارى ئێمه‌ زیاتر له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌ به‌تایبه‌تى رێکخراوى فۆکسیفى ئیتاڵی. رێکخراوى مورداکى هوڵه‌ندی.  رێکخراوى زایدى ئیماراتی. کۆمه‌ڵه‌ى (من حقی الحیاه‌ ) لوبنانى و چه‌ندین کلێساى کریستیان له‌ وڵاتى لوبنان. 
بیگومان ئیستا له‌گه‌ڵ سى ریکخراوى ناوخۆیى به‌نیازى دروستکردنى په‌یجێکین له‌ ریکخراوى un که‌ له‌داهاتودا سوودى باشى ده‌بێ. له‌لایه‌کى  تره‌ وه‌ سه‌رۆکى رێکخراو مان له‌به‌غداوه‌ پۆستى سه‌روکى ده‌سته‌ى راویژکاران له‌سه‌رۆکایه‌تى لوتکه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر ى پێ به‌خشرا .
 


زۆرترین خوێندراو