به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود : موسڵ و ڕه‌قه‌ کۆتایى به‌ یارییه‌که‌ ده‌هێنێت

2/22/2016 7:44:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
دیدار : عومه‌ر غوڵامى


به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌ دیمانه‌یه‌کى تایبه‌تى جه‌ماوه‌ر نیوزدا ڕایگه‌یاند "سه‌ربه‌خۆى هیچ وڵاتێک نه‌یخستۆته‌ سه‌ر سینێکى زێرین پێشکه‌شى میلله‌تێکى ترى بکات، ده‌بێت میلله‌ت خۆى داواى بکات. هێماش بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات " هه‌موو شتێک ئاماده‌یه‌ بۆ کورد بۆ بوون به‌ ده‌وڵه‌ت".

چوونى وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا په‌شیمان بوونه‌وه‌ نییه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆى؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : تائێستا کورد به‌شێکه‌ له‌ عێراق کورد کاتێک داواى کۆنفیدراڵى یان سه‌ربه‌خۆى ده‌کات مه‌رج نییه‌ ڕاگه‌یاندنى ئه‌وه‌ بکات شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراقدا بکات و به‌ شه‌ڕ جیا بێنه‌وه‌، ڕه‌نگه‌ له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا بتوانین به‌ گفتوگۆ داواى سه‌ربه‌خۆى بکه‌ین، واقیعێک هه‌یه‌ له‌ عێراق و سێ به‌شه‌ و له‌ کورد و سوننه‌یه‌ که‌ ئێستا داعش ته‌مسیلى ده‌کات  به‌شێکیشى حکومه‌تى عێراقى و شیعه‌یه‌ له‌ ئێستاشدا سوپاى هاوبه‌ش نه‌ماوه‌ شیعه‌ حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه‌ و سوننه‌ پاسه‌وانى نیشتمانى بۆ سوننه‌یه‌ و پێشمه‌رگه‌ش هى کورده‌ له‌ ڕووى ئابووریشه‌وه‌ هه‌ر لایه‌ک سه‌ربه‌خۆى بۆ خۆى هه‌یه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موو زه‌مینه‌ خۆش ده‌کات کورد هه‌نگاوى گه‌وره‌تر بنێت به‌ تایبه‌تى تێک چونى بارودۆخى ناوچه‌که‌، چونکه‌ هه‌میشه‌ هه‌ر وڵاتێک ویستوێتى بگاته‌ سه‌ربه‌خۆى سودى وه‌رگرتووه‌ له‌ تێکچونى ناوچه‌که‌ ئێستا کورد له‌گه‌ڵ عێراق گفتوگۆ بکات و چاره‌سه‌رى کێشه‌کان به‌ گفتوگۆ بکرێت ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت ڕێبگرێت له‌وه‌ى کورد ئامانجێکى هه‌یه‌ که‌ ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆیه‌، به‌ڵکۆ ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ بێت که‌ ڕازى بکرێن ئێستا له‌ ناو تورک و عه‌ره‌ب و فارس ئه‌مریکى و ئه‌وروپى ده‌ڵێن کورد ده‌وڵه‌تى هه‌بێت یان ده‌وڵه‌تى نه‌بێت که‌ که‌وته‌ گفتوگۆ ماناى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌بێت کورد ده‌وڵه‌تى هه‌بێت، بۆیه‌ چه‌نده‌ گفتوگۆ بکه‌ین ئه‌و که‌سانه‌ ڕازى بکه‌ین که‌ شه‌ریکمانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانین به‌ گفتوگۆ بگه‌ینه‌ ئه‌نجام نه‌ک به‌ شه‌ڕ .

تا پێمان بکرێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندى کورد تورکیا و ئێران تێبگه‌یه‌نین ئه‌وه‌ 25 ساڵه‌ کورد نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌کى هه‌یه‌ نه‌بووه‌ته‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ئێران و تورکیا که‌ هاوسێمانن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وان هاتوون له‌ ڕووى ئابوورییه‌وه‌ سودیان له‌ هه‌رێمى کوردستان وه‌رگرتووه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌ هه‌مان شێوه‌، چونکه‌ کورد یه‌که‌م دراوسێ که‌ ده‌وڵه‌تى کوردى ڕابگه‌یه‌نین دراوسێى یه‌که‌ممان به‌غداده‌ که‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌ ئاشتى باشه‌ یان شه‌ڕ بکه‌ین واباشه‌ به‌غداد به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بکات وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌ باشوورى سودان کرا.

ده‌بێت کار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆى کوردستان ، ئه‌گه‌ر کورد په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌غداد هه‌بێت ئه‌مه‌ شتێکى تره‌ ئێستا کورد سه‌رۆک کۆمار و جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و چه‌ند وه‌زیر و پۆستى ترى هه‌یه‌ له‌ عێراق ئایا ئه‌وانه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان هه‌یه‌ له‌ به‌غداد؟

ئایا هه‌موو حزبه‌ سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ڕازین به‌ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ئه‌وه‌ى له‌ کۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ریفراندۆم که‌س نه‌بوو دژى ڕیفرامدۆم بێ، به‌ڵام بۆچونى جیاواز بوو، هه‌ندێک ده‌یگوت کاته‌که‌ى که‌ى بێت بۆ ئه‌نجامدانى و هه‌ندێکى که‌ ده‌گوت شێوه‌ى ڕیفراندۆمه‌که‌ چۆن بێت؟ ئایا کێشه‌مان بۆ دروست نابێت؟ له‌ کوێوه‌ ده‌ست پێبکه‌ین؟ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ بۆچونى جیاواز هه‌بوو.

ئه‌گینا کورد مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ڕیفراندۆم بکات. هه‌ندێکمان ڕامان وابوو ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بکرێت ده‌بێت پێش هه‌ڵبژاردنى ئه‌مریکا بکرێت ئه‌بێت پێش ئازاد کردنى موسڵ بکرێت.
*ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ى که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ڕوویداوه‌ و له‌ ئێستادا کورد هێزێکى کاریگه‌ره‌ ئه‌گه‌ر حکومه‌تى سوریا ناوچه‌کانى سوریاى گرته‌وه‌ کورد ئه‌و هێزه‌ کاریگه‌ره‌ى ده‌مێنێت له‌ ناوچه‌که‌دا ؟
ڕام وایه‌ ئه‌گه‌ر موسڵ و ڕه‌قه‌ له‌ داعش وه‌ربگیرێته‌وه‌ یارییه‌که‌ کۆتاى پێدێت، بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ى موسڵ ئازاد بکرێت ده‌بێت کورد زۆر مه‌سه‌له‌ى خۆى هه‌یه‌ یه‌کلاى بکاته‌وه‌ ئینجا به‌شدارى له‌ ئازاد کردنى موسڵدا بکات.

ئه‌وروپا و ئه‌مریکا هه‌میشه‌ جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ک پارچه‌ى خاکى عێراق ده‌که‌نه‌وه‌ ئایا ده‌کرێت له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وان کورد سه‌ربه‌خۆى خۆى ڕابگه‌یه‌نێت؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : سه‌ربه‌خۆى هیچ وڵاتێک نه‌یخستۆته‌ سه‌ر سینێکى زێرین پێشکه‌شى میلله‌تێکى ترى بکات، ده‌بێت میلله‌ت خۆى داواى بکات ئه‌و هێزه‌ سیاسیانه‌ خۆیان داواى سه‌ربه‌خۆى بکه‌ن وه‌ ئه‌مرى واقیعیش دروست بێت.

پێویستییه‌کانى سه‌ربه‌خۆى چییه‌؟ کورد زۆرى هه‌یه‌ خاک و میلله‌ت و مێژوو و ئابوورى و په‌یوه‌ندى ده‌ره‌وه‌ و حزبى سیاسى و ڕێکخراوى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و کۆمه‌ڵێک داموده‌زگاى ناوخۆیشه‌ کورد هه‌یه‌تى ئه‌مانه‌ ئه‌و شتانه‌ن که‌ ده‌وڵه‌تى پێ دروست ده‌کرێت، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ بڕیاردان و جورئه‌تى پێویست بێت که‌ ئه‌ویش پێویستى به‌ یه‌ک ڕیزى و یه‌ک هه‌ڵویستى هه‌موو توێژه‌کانى جه‌ماوه‌رى کوردستانه‌.


ئایا له‌ ئێستادا له‌ ناو کوردا یه‌کڕیزى ده‌بینرێت که‌ بتوانرێت سه‌ربه‌خۆى وه‌ده‌ست بهێرێت؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : یه‌ک ڕیزى جیاوازه‌ له‌ هه‌ندێک بواردا ، هه‌ر حزبێک بڵێت بڕیارى ئه‌وه‌ ده‌ده‌م ریفراندۆم ده‌که‌م و سه‌ربه‌خۆى بۆ کوردستان وه‌ده‌ست ده‌هێنم  که‌س ناتوانێت دژى بێت به‌ ئاشکرا .

ئه‌وه‌ى باوه‌ڕى به‌ کورد هه‌بێت هیچ کوردێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نییه‌ سه‌ربه‌خۆى بۆ کورد نه‌بێت هه‌موو له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆى کوردستانه‌، ریفراندۆم مه‌رج نییه‌ که‌ ئه‌نجامدرا بۆ ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت بێت له‌ یۆنان ریفراندۆمیان کرد له‌ هێرۆ ده‌ربچن یان نا ئه‌وه‌ بوو بڕیاریاندا له‌ هێرۆ ده‌ربچن ، به‌ڵام ئه‌وروپا هات چاره‌سه‌رى گرفته‌کانى بۆ کردن و له‌ مانه‌وه‌ له‌ هێرۆ ، کورد ده‌توانێت بۆ بارودۆخى ئه‌م ئابووریه‌ چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟ پاره‌ له‌ به‌غداد وه‌ربگرین یان کورد خۆى نه‌وت بفرۆشێت ئه‌گه‌ر میلله‌ت بڕیارى هه‌رکامیانى دا با ئه‌وه‌ بکرێت.

بۆچى کورد نه‌یتوانیوه‌ پشتیوانى ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تان به‌ ده‌ست بهێنن بۆ سه‌ربه‌خۆى؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ئه‌وان ناڵێن به‌ کورد ڕیفراندۆم بکه‌ن یان مه‌یکه‌ن ئه‌وان ڕێز له‌ ڕا ده‌گرن ده‌بێت کورد خۆى بڕیار بدات ڕیفراندۆم بکات  یان بڵێت له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌مینێمه‌وه‌ یان نامێنێمه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیم ده‌وێت یان نامه‌وێت بۆ ئه‌مه‌ بڕیاره‌ له‌ ده‌ستى کورد خۆیه‌تى. کورد ده‌توانێت له‌ ڕووى دبلۆماسییه‌وه‌ چه‌ند وڵات ده‌توانێت پشتگیریت بکات دواتر داوا له‌ ئه‌مریکا ده‌که‌یت من ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نم پشتگیریم لێده‌که‌یت سێ حاڵه‌ت هه‌یه‌ یان پشتگیریت لێده‌کات یان قسه‌ ناکات هیچ قسه‌ ناکات و گه‌ر لێبپرسیت ده‌وڵه‌تى کوردى ئه‌و ده‌ڵێت له‌ باشوورى ئه‌فه‌ریقا جه‌وله‌ ده‌که‌م ئه‌م هیچ نه‌وتنه‌ گرنگه‌ ، به‌ڵام ئه‌مریکا بڵێت دژم خراپه‌ له‌م سێ حاڵه‌ته‌ به‌ده‌ر نییه‌، ئێستا کۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بچوکیش بن پشتیوانى له‌ سه‌ربه‌خۆى کورد ده‌که‌ن، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ کورد پێویستى به‌ زیاتر هه‌بێت، هه‌ندێک ده‌وڵه‌ت سه‌ربه‌خۆییان ڕاگه‌یاندوه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ یه‌ک ده‌وڵه‌ت پشتیوانى لێکردوون، به‌ڵام ئێستا ده‌یان ده‌وڵه‌ت پشتیوانیان لێده‌کات له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌ستراوه‌ به‌ ئیراده‌ى خه‌ڵکه‌وه‌ و خه‌ڵک بڕیار ده‌دات چاره‌نوسى خۆى دیار ده‌کات.

کورد ئاماده‌گى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ببێت به‌ ده‌وڵه‌ت ؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : هه‌موو شتێک ئاماده‌یه‌ بۆ کورد بۆ بوون به‌ ده‌وڵه‌ت ، چونکه‌ خاک و خه‌ڵک و پێشمه‌رگه‌ و په‌یوه‌ندى ده‌ره‌وه‌ و ئابوورى و گومرگ و نه‌وت و کشتوکاڵ ئه‌مانه‌ هه‌موو گرنگن وه‌ کاته‌که‌ که‌یه‌ ؟ چى کاتێک یارمه‌تى سه‌ربه‌خۆى کورد ده‌دات؟

گه‌ر سه‌یرى مێژوو بکه‌ین له‌ پێش شه‌رى جیهانى یه‌که‌م و له‌ شه‌ڕى جیهانى یه‌ک و شه‌ڕى جیهانى دووه‌م کۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌ت دروست بوون له‌ هه‌ڵوه‌شادنه‌وه‌ى یه‌کێتى سۆڤیت ژماره‌یه‌ک ده‌وڵه‌تى تر دروست بوون ئێستا زیاتر له‌ (190) ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌ .

ئه‌گه‌ر دونیا ئارام بێت له‌ ڕابردوودا وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا و سوریا و عیراق و ئێران کۆده‌بونه‌وه‌ چۆن سه‌رکوتى کورد بکه‌ن ؟ چۆن به‌رنامه‌ى خۆیان دابنێن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ دژى یه‌کن و ناتوانن کۆببنه‌وه‌ واته‌ ئێستا چۆن له‌ شه‌ڕه‌کانى جه‌نگى یه‌که‌مى جیهانى و شه‌ڕى دووه‌مى جیهانى کۆمه‌ڵێک سه‌ربه‌خۆى به‌ ده‌ست هاتووه‌ ئێستاش بارودۆخى دونیا تێک چووه‌ عه‌ره‌ب نایپه‌رژێته‌ سه‌ر یه‌ک تورکیا له‌گه‌ڵ ئێران کێشه‌ى هه‌یه‌ عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا کێشه‌ى هه‌یه‌ ئه‌مانه‌ وایکردووه‌ ناتوانن یه‌کبگرنه‌وه‌ و پێکه‌وه‌ دژى کورد بن، هه‌تا له‌ عێراقیشدا شیعه‌و سوننه‌ ناتوانن پێکه‌وه‌ کۆببنه‌وه‌ و دژى کورد بن، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێستا باشترین هه‌له‌ له‌ ڕووى جیهانییه‌وه‌ دیموکراتییه‌که‌ زیاتر بووه‌ و له‌ ڕووى هه‌رێمی و ناخۆیه‌وه‌ باشترین هه‌له‌ کورد سه‌ربه‌خۆى ڕابگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ ڕاى منه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیشدام.

که‌ى ده‌توانین سه‌ربه‌خۆى کوردستان ببینرێت؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : به‌ستراوه‌ به‌ یه‌کڕیزى جه‌ماوه‌رى کوردستان و یه‌ک هه‌ڵوێستى سیاسى وه‌ جورئه‌ت.


شتێک ماوه‌ به‌ ناوى مادده‌ى 140 و ده‌ستوورى عێراقى؟

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود :  شه‌ڕى داعش زیانمان لێکردووه‌ شه‌هید و بریندار و ماڵوێرانێکى زۆرکى زۆرمان داوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ئه‌گه‌ر به‌راوردێکى بکه‌یت ئه‌م ماوه‌یه‌ که‌ شه‌ڕى داعش هه‌یه‌ به‌قه‌د 30 ساڵ پرسى کورد ناسراوه‌ پێشمه‌رگه‌ بووه‌ به‌ ناو بۆنمونه‌ سه‌رۆکى ئوستورالیا له‌وپه‌ڕى دونیاوه‌ ده‌ڵێت یارمه‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌ده‌م ، غه‌یره‌ کورد له‌ ئه‌مریکى و به‌ریتانى و ئیتالى پێشمه‌رگه‌ن له‌ سه‌نگه‌ره‌کاندان به‌ خۆبه‌خش هاتوون بۆ پێشمه‌رگایه‌تى.

پێشمه‌رگه‌ چووه‌ پارچه‌یه‌کى ترى کوردستان بۆ کۆبانى ڕۆشتنى ئه‌م پێشمه‌رگانه‌ سنورى سیاسى سێ ده‌وڵه‌تى عێراق و تورکیا و سوریاى بڕیوه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌ک و به‌ ئاڵاى کوردستانه‌وه‌ به‌ سنورانه‌دا تێپه‌ڕیوه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موو خاڵى گرنگن ده‌سکه‌وته‌و و به‌ده‌ست هاتووه‌، له‌ هه‌مووى گرنگتر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خاکى کوردستانه‌ ئه‌مجاره‌ جاران پێشمه‌رگه‌ له‌شاخ هێزه‌که‌ى دوژمن زۆربوایه‌ چۆڵى ده‌کرد و ده‌چووه‌ شوێنێکى تر، ئێستا 30 پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕبایه‌یه‌ک شه‌هید ده‌بێت شه‌ڕى ئه‌مجاره‌ شه‌ڕى گێڕانه‌وه‌ى خاکى کوردستان له‌ 40% خاکى کوردستان له‌ داعش پاککراوه‌ته‌وه‌ پێشتر قه‌ره‌ هه‌نجیر له‌ ده‌ستى حکومه‌تى عێراقدا بوو شاره‌وانیه‌که‌شى پاره‌ى کۆکردۆته‌وه‌ به‌ ناوى عێراقه‌وه‌ کۆیکردۆته‌وه‌ ، به‌ڵام ئێستا زیاتر له‌ 50 کیلۆمه‌تر له‌ خواروى باشوورى و ڕۆژئاواى که‌رکوکه‌وه‌ به‌ ده‌ستى کورده‌وه‌یه‌ و ئێستا له‌ 5%ى خاکى کوردستان له‌ ده‌ستى عه‌رب و داعشدا ماوه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موو ده‌سکه‌وتى گه‌وره‌ن به‌ ده‌ست هاتووه‌ .

مادده‌ى 140 هه‌بوو که‌ ده‌گه‌شته‌ سه‌رى چۆڵکردنى عه‌ره‌به‌ هاورده‌کان خاکه‌که‌یان چۆڵ نه‌ده‌کرد ئێستا ئه‌و خاکه‌ له‌ ده‌ست کورده‌ و خاکیش که‌وته‌ ده‌ستى هه‌ر لایه‌ک به‌شه‌ڕ ئاسان نییه‌ بیگێڕێته‌وه‌ جارێکى تر ئه‌گه‌ر هه‌ندێکیش بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ به‌رامبه‌ره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ خاڵى گرنگ زۆر به‌ ده‌ست هاتووه‌ له‌ ماوه‌ى شه‌ڕى داعشدا.


زۆرترین خوێندراو