4
7 چیرۆکى گیان له‌ده‌ستدانى منداڵێکى کورد له‌ئه‌ڵمانیا
23/6/2017


Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز

ئا : فه‌ره‌یدون کونجرینى –ئه‌ڵمانیا 



 مناڵێکى کوردى ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ له‌مه‌له‌وانگه‌یه‌کى ناوچه‌ى باکورى ئه‌ڵمانیا خنکاو خێزانه‌که‌ى ماوه‌ى ساڵێکه‌ له‌خه‌م و په‌ژاره‌و ناخۆشیدان هێشتا نه‌تواندراوه‌ له‌ ئێشو ئازاریان که‌مکرێته‌وه‌ و هۆکاره‌که‌ى ئاشکرا بکرێت .

یـاد به‌رزان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ى له‌ کۆتاهى ساڵى ٢٠١٥ هاتونه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا .دواى ئه‌وه‌ى جێنشینى هه‌تایى بوون له‌ شارۆچکه‌ى برێم شتادت له‌ باکورى ئه‌ڵمانیا شه‌ش مانگ بوو له‌ وڵاتى ئه‌ڵمانیابوون یاد ده‌خرێته‌ به‌ر یه‌که‌م قۆناغى گه‌شه‌کردنى مناڵ و له‌ باخچه‌ى ساوایان وه‌رده‌گیرێ تا فێرى زمانى ئه‌ڵمانى بێت و ساڵى ٢٠١٦ بخرێته‌ به‌رقۆناغى خوێندن , به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ کۆتاهى یه‌که‌م هه‌فته‌ى چونى بۆ باخچه‌ى ساوایان , بێ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌ت له‌باوک و دایکى وه‌رگیرێ له‌گه‌ڵ گروپه‌که‌ى ده‌برێت بۆ مه‌له‌وانگه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى سێ چاودێرى شاره‌زا له‌ڕوانگه‌ى په‌روه‌رده‌کردنى مناڵ و چاودێرى باخچه‌ى ساوایان , پاش دو کاتژمێر له‌مه‌له‌وانگه‌که‌ له‌ناکاودا یاد به‌رزان دیارنامێنێت کاتێک ده‌چنه‌ شوێنى مه‌له‌کردنه‌که‌ که‌سێک ده‌ڵێت من یادم له‌ ئاوه‌که‌دا ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌.

٢٤ - ٦ -٢٠١٧ ساڵێک به‌سه‌ر مردنى ئه‌و مناڵه‌ کورده‌ تێده‌په‌ڕێ ،به‌ڵام  تائێستا ده‌زگاکانى ئه‌م ناوچه‌یه‌ نه‌یانتوانیوه‌ که‌مێک له‌ ئێش و ئازارى دایک و باوک به‌گشتى خانه‌واده‌که‌یان که‌مکاته‌وه‌و هۆکارى مردنى مناڵه‌که‌یان ئاشکرا بکات له‌کاتێکدا چاودێرى تایبه‌تى باخچه‌ى ساوایانى له‌گه‌ڵدا بووه‌ ، له‌ ئێستادا ئه‌و چیرۆکه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ مێدیا گرنگه‌کانى وڵاتى ئه‌ڵمانیا و له‌سه‌ر داواى دایک و باوکى یاد به‌هه‌رچۆنێکبێت ئه‌م باسه‌ بچێته‌ لاى دادوه‌رو لێپرسینه‌وه‌ى لێبکرێ ".

به‌رزان ره‌وئوف مه‌حمود   باوکى یاد سه‌باره‌ت به‌روداوه‌که‌ ده‌ڵێت : کاتژمێر 8ى به‌یانى رێکه‌وتى 23-6-2016  خۆم یادم برد بۆ شاره‌که‌م به‌ناوى باتدرامشتادت دواى ئه‌وه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌و له‌کاتى ته‌واو بونى ده‌وامى یادا کاتژمێر 2 ى پاش نیوه‌ڕۆ بوو ، چووم یاد بهێنمه‌وه‌ کاتێک جومه‌ ئه‌وێ ئۆتومبێلى پۆلیسى لێ بوو له‌گه‌ڵ گردبونه‌وه‌یه‌کى زۆرى دایک و باوکانى منداڵانى تر کاتى چومه‌وه‌ ژوره‌وه‌ هیج منداڵێکى لێ نه‌بوو ژنێکم بینى وه‌ستابوو به‌ناوى نورته‌ن که‌ تورکه‌ لێم پرسى منداڵه‌کان له‌کوێن؟ له‌وه‌ڵامدا نورته‌ن وتى: منداڵانیان بردوه‌ بۆ مه‌له‌وانگه‌، دواى ئه‌وه‌ وتم ده‌کرێت بچین بیان هێنینه‌وه‌ خانمکه‌ ئۆتۆمبێلى پێبوو نه‌گه‌یشتینه‌ مه‌له‌وانگه‌که‌ مامۆستاکانمان بینى ده‌ستى منداڵه‌کانیان گرتوبوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ دایه‌نگا ئه‌وه‌بوو هه‌رگه‌یشتمه‌ به‌رده‌م مه‌له‌وانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى دایه‌نگاکه‌ باوه‌شێکى حه‌زینى پیاکردوم وتى یاد ته‌نها دوو قوم ئاوى جۆته‌ قورگیه‌وه‌ نه‌خنکاوه‌ به‌س به‌هه‌لى کۆپته‌ر بردومانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هامبۆرگ و سه‌لامه‌ته‌.

به‌رزان ده‌ڵێت " ئه‌و ده‌قه‌یه‌ به‌ شله‌ژاویه‌وه‌ تێلم بۆ رۆژکارى خێزانم کرد دواى ئه‌وه‌ خێزانه‌که‌م به‌گریانه‌وه‌ هات و په‌یوه‌ندى به‌ (بیتانا) پاڵ که‌ به‌خێوکه‌رى یاده‌ دواى ئه‌وه‌ هاتن بۆ دایه‌نگاکه‌ و به‌ئاماده‌بونى ئه‌م خانمه‌ پۆلیس وته‌یان لێوه‌رگرتین و پاشان بیتینا من و خێزه‌نه‌که‌میان برد بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هامبۆرگ، له‌وێ مامۆستایه‌کى دایه‌نگاکه‌ له‌وێ بوو لێمان پرسى کوا یاد وتی: له‌هۆلى نه‌شته‌رگه‌ریه‌ له‌ ژوره‌وه‌ پاشان دکتۆره‌کان هاتن و ئێمه‌یان برد بۆ نهۆمى دووهه‌م بۆ چاوه‌ڕوانى تا ده‌ى هێنینه‌ ده‌ره‌وه‌ ، دواى ئه‌وه‌ چى ببینین هه‌موو سنگى یاد هه‌ڵدرابوو چاوى نوقام بوو بوو، هه‌ناسه‌ى نه‌مابوو هه‌مووگیانى خوێن بوو ، دواى ئه‌م رۆژه‌ دکتۆره‌کان وتیان بڕۆنه‌وه‌ به‌یانى وه‌رنه‌وه‌ رۆژى دواتر چوینه‌وه‌ بنکه‌ى پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ره‌داوێکمان ده‌ست بکه‌یت له‌روداوه‌که‌ وتیان به‌پێى لێکۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایمان مامۆستایان وتویانه‌ پانزه‌ منداڵن و دواى ئه‌وه‌ که‌ زانیویانه‌ منداڵێک که‌مبووه‌ سه‌یریان کردوه‌ یاد سه‌رئاوکه‌وتووه‌ پۆلیسیش وتى به‌رده‌وامین له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ .

به‌رزان وتى من و رۆژگارى هاوسه‌رم گه‌یشتینه‌ به‌رده‌م هۆڵى نه‌شته‌رگه‌رى و سێ دکتۆر وه‌ستابون له‌ به‌رده‌م هۆڵى نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ پێیان راگه‌یاندین که‌ به‌داواى لێبوردنه‌وه‌ ئه‌وه‌ى له‌توانامانا بووه‌ کردومانه‌ و هیچ له‌ده‌سه‌ڵاتیشمان نه‌ماوه‌ و بابشزانن سه‌ره‌تا به‌مردوى یاد یان هێناوه‌ بۆلامان بۆمان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ بیست ده‌قه‌ زیاتر له‌ئاوا ماوه‌ته‌وه‌ و مێشک و سیه‌کانى پڕبوه‌ له‌ ئاو پاشان رێیان داین بۆ دواجار بۆ ماوه‌ى 3 سێ کاتژمێر توانیمان بۆنى بکه‌ین پاشان وتیان ده‌تانه‌وێت چۆن بینێژن ئێمه‌ش وتمان به‌شه‌رعـى ئیسلام دواى پانزه‌ رۆژ ، خاتوو بیتینا بال کردیه‌ هه‌راو وتى له‌هامبۆرگ پرسه‌ى بۆ دامه‌نێن دواتر له‌م شاره‌ى خۆم ناشتمان و گرێ به‌ستى گۆڕه‌که‌شیان تا بیست و پێنج ساڵ بۆ کرا و پرسه‌یه‌کى پچوکیشمان بۆ دانا و ئێستا حکومه‌ت ده‌یه‌وێت گیانله‌ده‌ستدانى یاد بشارێته‌وه‌و باسى نه‌مێنیت سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ئێمه‌ که‌داواى مافى په‌نابه‌رێتیمان کردوه‌ ئیهانه‌ده‌کرێین و پێمان ئه‌ڵێن باسى منداڵه‌که‌تان هه‌ر مه‌که‌ن له‌وه‌ش ترسمان هه‌یه‌ هه‌ر له‌ئه‌لمَانیان به‌ده‌رمان بکه‌ن بۆیه‌ داوا له‌ره‌وه‌ندى کوردى و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و حزبه‌کوردییه‌کان ده‌که‌ین بێن به‌هانامانه‌وه‌ و هاوکاریمان بکه‌ن.

دایکى یاد ده‌ڵێت: ئێمه‌ بۆئه‌وه‌ هاتینه‌ ئه‌وروپا و ئه‌لمانیا که‌ ژیانمان پارێزراو خۆشگوزه‌ران بین که‌چى ژیانى یاد یان لێسه‌ندینه‌وه‌و به‌داخه‌وه‌ رۆڵه‌که‌م کۆچى هه‌تاهه‌تایى کرد و دو کوڕه‌که‌ى تریشم توشى نه‌خۆشى ده‌رونى هاتوون و منداڵێکى تریشـان بوه‌و له‌ خۆشى یادى کۆچ کردو ناومان ناوه‌ یاد .

دایکى یاد داواکاره‌ له‌ ڕه‌وه‌ندى کوردى له‌ ئه‌ڵمانیا تکایه‌ رێکخراوه‌کان و حکومه‌تى ئه‌ڵمانى وه‌رن به‌هانامانه‌وه‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت داواى قه‌ره‌بوى رۆحى خۆمان بکه‌ینه‌وه‌ هه‌ر چه‌نده‌ رۆحى یاد قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌ندێ له‌ ئێشو ئازاره‌کانمان که‌مکه‌ینه‌وه‌.



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
با یادى شه‌هیدانى سۆسیالست و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بکرێته‌ سه‌ره‌تاى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتی
شیکاری ده‌رونناسی وێنه‌ی منداڵان
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
موقته‌دا سه‌در گره‌و له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌کات
هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه‌
Created by AVESTA Group