چل هه‌زار هاوڵاتی ئۆكرانی گواسترانه‌وه‌ بۆ ڕووسیا

19.04.2022
جەماوەر نیوز
سەرۆکی شارەوانی ماریۆپۆڵی گەمارۆدراو ڕۆژی دووشەممە ڕایگه‌یاند نزیکەی 40,000 هاوڵاتی مەدەنی لە شارەکە بە ناچاری گواستراونەتەوە بۆ ڕووسیا و هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.
ڤادیم بۆیچێنکۆ، سەرۆکی شارەوانی ماریوپۆڵ بە کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی ئۆکرانی وت " بەداخەوە دەبێت ڕایبگەیەنم کە تاوەکو ئەمڕۆ بە ناچاری دانیشتوانی شارەکە دەگوازنەوە. لەڕێی تۆماری شارەوانییەوە پشتڕاستمان کردۆتەوە کە تاوەکو ئێستا نزیکەی 40,000 کەسیان گواستۆتەوە."


زۆرترین خوێندراو