عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ شاندێكی پارتی ده‌كات

19.04.2022
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ سێ شەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال پێشوازیان له‌ عه‌لی حسێن، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكان-كوردستان و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندێکی یاوەری كرد
کە مەبەستی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی حه‌وته‌م سەردانیان کرد.
لە دیدارەكێدا وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس لە ڕۆڵی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە نێو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و ڕیزەكانی ھێزی پێشمەرگە كرا و ھەردوولا ته‌ئكیدیانكردەوە لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هه‌ردوو پارت.

زۆرترین خوێندراو