عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود ڕۆتین له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان نایه‌ڵێت

19.04.2022
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ سێ شەممە ۱۹ ی نیسانی ٢٠٢٢ بەسەرپەرشتی عه‌بدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان به‌ ئاماده‌بونی بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەرەکانی ناو دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان ئەنفالکراوان کۆبۆنەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانى ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( ١٣٧ ) و( ١٣٨) لە رێکەوتی ١٦ / ٣ / ٢٠٢٢ سەبارەت بە فراوانکردن و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان بەئامانجی نەهێشتنی ڕۆتین و باشترکردنی ئەدای ئیشوکار و خزمەتگوزارییەکانی حکومەتى هەرێمی کوردستان بۆ هاووڵاتیان.

زۆرترین خوێندراو