ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە یادی ٤٨ ساڵەی بۆردومان و ڕاپەڕینی قەڵادزێدا ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "لەڕۆژی ۲٤ ی نیسانی ساڵی ۱۹۷٤ دا دروست ٤٨ ساڵ پێش ئەمڕۆ و له درێژەی زنجیرە تاوانکارییەکانی ڕ‌ژێمى به‌عسى ڕووخاو دژ به‌گه‌له‌كه‌مان و به‌هۆى ترسى دوژمن له‌ئاوێته‌بوونى تێکۆشانی چه‌ك و قه‌ڵه‌مى به‌رگرى و كۆبوونه‌وه‌یان له‌یه‌ك سه‌نگه‌رى خەبات و تێکۆشان، شاری قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە بۆردمانکرا و لەئەنجامدا ١٢٣ هاووڵاتی سڤیل و فەرمانبەر و خوێندکار و مامۆستاى زانکۆی سلێمانی (زانکۆی دایک) کە ئەو کات لە قەڵادزێ بوو، شەھیدبوون و زیاتر لە ٤٠٠ هاوڵاتی دیکەش برینداربون".
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌فالكراوان:
بەیاننامەی وەزارەتی کارووباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە یادی ٤٨ ساڵەی بۆردومان و ڕاپەڕینی قەڵادزێدا.
جەماوەری تێکۆشەری دەڤەری پشدەر
لەڕۆژی ۲٤ ی نیسانی ساڵی ۱۹۷٤ دا دروست ٤٨ ساڵ پێش ئەمڕۆ و له درێژەی زنجیرە تاوانکارییەکانی ڕ‌ژێمى به‌عسى ڕووخاو دژ به‌گه‌له‌كه‌مان و به‌هۆى ترسى دوژمن له‌ئاوێته‌بوونى تێکۆشانی چه‌ك و قه‌ڵه‌مى به‌رگرى و كۆبوونه‌وه‌یان له‌یه‌ك سه‌نگه‌رى خەبات و تێکۆشان، شاری قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە بۆردمانکرا و لەئەنجامدا ١٢٣ هاووڵاتی سڤیل و فەرمانبەر و خوێندکار و مامۆستاى زانکۆی سلێمانی (زانکۆی دایک) کە ئەو کات لە قەڵادزێ بوو، شەھیدبوون و زیاتر لە ٤٠٠ هاوڵاتی دیکەش برینداربون و بەشێکی شارەکە بەتەواوی وێرانکرا و ژمارەیەک لە دانیشتوانەکەشی ئاوارەبوون.
دوای ئەوساڵە و وه‌ك بیرەوەرییەکی کارەساتبار ساڵانه یادی شەهیدانی ئەو کارەساتە ده‌كرایه‌وه.
لەپاش هه‌شت ساڵ و لە بیرەوەری و یادکردنەوەی ئەو مەرگەساتەدا و لە ڕۆژى ٢٤ / ٤ / ۱۹۸۲ بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان و قوربانیانی بۆردومانەکەی قەڵادزێ ،خەڵکی تێکۆشەر و خۆڕاگری ئەو شارە خۆپیشاندانێکی جەماوەرییان بۆ پرۆتستۆکردنی سیاسەتەکانی ڕژێمی بەعس ئەنجامدا، کە بەداخەوە لەلایەن دارودەستە و هێزە چەکدارەکانی ڕژێمەوە بە گوللە وەڵامی خۆپیشاندەران درایەوە و چەندین هاووڵاتی شەهید و بریندارکران و چەندان کەسیشیان ڕاپێچی زیندانە تاریکەکانی ڕژێم کران ، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە ئامانجی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان و قوربانیانی بۆردومان و ڕاپەڕینی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٤ / ۳ / ۲٠۱۳ بە بڕیاری (۲۲٦۲) ڕۆژی ۲٤ / ٤ی وەک ڕۆژی (شەهیدی زانکۆ) دیاریکرد و داوای لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان کرد کە ساڵانه له‌و ڕوژه‌دا به‌چالاکی ڕۆشنبیری و زانستی یادی شەهیدان و قوربانیانی زانست و قه‌ڵه‌م لە کوردستان به‌رز ڕابگرن.
کەسوکاری هەمیشە سەربەرزی شەھیدانی مەرگەساتی قەڵادزێ.
ئێمە لەوەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە کاتێکدا لەخەمی خزمەتکردنی باشتری کەسو کاری شەهیدانداین وهەمو هەوڵەکانیشمان بۆئەم مەبەستە خستۆتە گەڕ ، لە هەمانکاتدا بەردەوام ئەبین بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەمجۆرە تاوانانەی کە دژ بەگەلەکەمان ئەنجامدراوە
تائەوکاتەی کە حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی مادەی ۱۳۲ ی دەستووری عێراقی فیدراڵ‌دا قەرەبووی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو دەکاتەوە و کار بۆ گەشەپێدانی ناوچە کارەساتبارەکان دەکات وەک ئەوەی لە دەستووری هەمیشەیی عیراقدا دەقنووسکراوە.
دروود بۆ گیانی شەھیدانی ئەو مەرگەساتە وسەرجەم شەهیدانی کوردستان
سڵاو لە خۆڕاگریی و تێکۆشانی خانەوادەکانیان.
وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان
۲٤ی نیسانی ۲۰۲۲
39محمد حسين, Muhamad Q Aziz and 37 others
1 Comment
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052