شاره‌زوور ، کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان به‌سه‌ر کرده‌وه‌

4/15/2014 6:58:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ مه‌به‌ستی له‌نزیکه‌وه‌ ئاگادار بوون له‌ کێشه‌و گرفتی هاوڵاتیانی حه‌وزه‌ى شاره‌زوور، هه‌ریه‌ک له‌ مامۆستا فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌ یه‌ک و سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم و شادمان شه‌هید رۆسته‌م به‌گ کاندیدی ژماره‌ دووی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانێکی مه‌یدانیان بۆ ناوچه‌ى شاره‌زوور ئه‌نجامدا.

له‌ سه‌ردانێکی مه‌یدانی بۆ ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور و ناچه‌کانی ده‌وروبه‌ری، هه‌ر یه‌ک له‌ مامۆستا فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌  1 ى  لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و شادمان شه‌هید رۆسته‌م به‌گ کاندیدی ژماره‌ 2 ى لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ بازنه‌ى سلێمانی، سه‌ردانی شارۆچکه‌ى عه‌ربه‌تیان کرد و له‌لایه‌ن مه‌لا لوقمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی حسدک له‌ عه‌ربه‌ت پێشوازیکران.

دواتر هاورێ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ شارۆچکه‌ى عه‌ره‌به‌ت سه‌ردانی هاوڵاتیانیان کرد و کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کارنامه‌ى خۆیان و لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ژماره‌ 80 و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ 212 بۆ هاوڵاتیانی عه‌ره‌بت باس کرد.

 له‌و سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌دا فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌ یه‌کی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و شادمان شه‌هید رۆسته‌م به‌گ کاندیدی ژماره‌ دووی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ بازنه‌ى سلێمانی راینگه‌یاند" لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی لیستی ته‌واوی سه‌رجه‌م و چین و توێژه‌کانی کوردستانه‌، لیستێکه‌ کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى بێکاری خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان ئه‌وله‌ویه‌تی کاره‌کانییه‌تی. هاوکات جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فی شارۆچکه‌ى عه‌ربه‌ت پشتگیرییان بۆ کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی دووپاتکرده‌وه‌.

پاشان فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌ یه‌کی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و شادمان شه‌هید رۆسته‌م به‌گ کاندیدی ژماره‌ دووی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ بازنه‌ى سلێمانی سه‌ردانی قه‌زای سه‌ید سادقیان کرد و له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی و مه‌لا قادر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سه‌ید سادقی حسدک به‌ پێشوازیکران.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا باس له‌ چۆنێتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان کرا و تیشکخرایه‌ سه‌ر گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هاوکات ته‌ئکید کرایه‌وه‌ له‌سه‌ر هێمن راگرتنی کاتی بانگه‌شه‌ و بێزارنه‌کردنی جه‌ماوه‌رى کوردستان. دواتر هه‌ڤاڵان و فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌ یه‌کی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و شادمان شه‌هید رۆسته‌م به‌گ کاندیدی ژماره‌ دووی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ بازنه‌ى سلێمانی سه‌ردانی ناوبازاڕی سه‌ید سادقیان کرد و له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌کانی ئه‌و قه‌زایه‌ کۆبوونه‌وه‌. کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ژماره‌ 80 و بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ 212 باسیان له‌ کاری داهاتوویان کرد و رایانگه‌یاند" مه‌به‌ست له‌ خۆکاندید کردنیان خزمه‌تکردنه‌ به‌ هاولاتیانی سلێمانی و قه‌زا و ناحییه‌کانی ده‌وروبه‌ری، که‌ فه‌رامۆشکردنی هاوڵاتیان له‌ رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ شتێکی ئاشکرا و حاشا هه‌ڵنه‌گره‌. هاوکات مامۆستا فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌ یه‌کی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و شادمان شه‌هید رۆسته‌م به‌گ کاندیدی ژماره‌ دووی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ بازنه‌ى سلێمانی ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌ که‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی لیستی گه‌نج و پیر و ژن و پیاو و که‌مئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و ته‌واوی چین و توێژه‌کانی کوردستانه‌، خزمه‌تکردنی هاوڵاتیانی کوردستان له‌پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌کانیانه‌وه‌یه‌. هاوکات جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فی قه‌زای سه‌ید سادق پشتگیری خۆیان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی دووپاتکرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند ده‌نگیان بۆ کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانییه‌.

دواتر کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی سه‌ردانی گوڵه‌خانه‌یان کرد و له‌لایه‌ن به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود و به‌ ئاماده‌بوونی تانیا تاهیر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌کته‌بی سیاسی و عه‌تا محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پێشوازییان لێکرا.

له‌و دیداره‌دا به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود تیشکی خسته‌ سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و عێراق، به‌تایبه‌تی پرسی پێکهێنانی کابینه‌ى هه‌شتی حکومه‌تی هه‌رێم و رایگه‌یاند، پێویسته‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان به‌ زووترین کات بگه‌نه‌ رێکه‌وتنێکی کۆتایی، چونکه‌ واده‌ى دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌ت دواکه‌وتووه‌ و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای جه‌ماوه‌رى کوردستان دروستکردوه‌. له‌به‌شێکی دیکه‌ى دیداره‌که‌، به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود باسی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد و رایگه‌یاند" ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌ڵبژاردنێکی چاره‌نووسسازه‌ بۆ هه‌رێم و پێویسته‌ هه‌موو تاکێکی کوردستان به‌ گرنگیه‌وه‌ لێی بروانێت و به‌شداری له‌ ده‌نگداندا بکات، هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ده‌نگێک زیاتر بۆ کورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێگه‌ى کورد له‌ ناوه‌ندا به‌هێزتر ده‌کات. له‌ کۆتایشدا به‌رێزیان رایگه‌یاند" هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی کوردستان، یه‌کێکه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى که‌ گرنگییه‌کی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ک به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ به‌شداری تێدا بکه‌ین، هه‌روه‌ها داواشی له‌ لایه‌نگرانی حسدک کرد رێنماییه‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن و به‌شێوه‌یه‌کی شارستانیانه‌ و دوور له‌ هه‌ر کارێکی نه‌شیاو که‌ ببێته‌ مایه‌ى بێزارکردنی جه‌ماوه‌ری کوردستان ، بانگه‌شه‌ بۆ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بکه‌ن.

دواتر له‌و سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌دا مامۆستا فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌ یه‌کی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و شادمان شه‌هید رۆسته‌م به‌گ کاندیدی ژماره‌ دووی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ بازنه‌ى سلێمانی، سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد و له‌لایه‌ن سۆان حه‌سه‌ن به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌به‌جه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانه‌وه‌ پێشوازیکران.

 پاشان کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی هاورێ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی ناو بازاڕی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد و له‌نزیکه‌وه‌ کارنامه‌ى لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانیان بۆ جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی هه‌ڵه‌بجه‌ باس کرد و وتیان" له‌ نزیکه‌وه‌ په‌یام و پرۆگرامی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ دانیشتوان و جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌ف و خۆراگری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ روونکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند" په‌یام و کارنامه‌ى لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گونده‌کانی کوردستانه‌، که‌مکردنه‌وه‌ی بێکاریی و خزمه‌تکردنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی جه‌ماوه‌رى کوردستانه‌. هاوکات خالید عه‌لی ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، کارنامه‌ى لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی، هه‌ڵقوڵاوی داواکارییه‌کانی جه‌ماوه‌رى کوردستانه‌، خزمه‌تکردنی زیاتری ماڵباتی شه‌هیدان و قوربانیانی کاره‌ساتی کیمیابارانه‌که‌یه‌ ، که‌ رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو هه‌وڵی سرینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى کوردی دا، به‌ڵام به‌ هیمه‌تی جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی کوردستان هه‌وڵه‌که‌ى سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو.

له‌به‌رامبه‌ردا جه‌ماوه‌ر و دانیشتووانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڵێنی پشتگیری لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانییان داو رایانگه‌یاند : ده‌نگیان بۆ کاندیده‌کانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانییه‌

له‌کۆتایی سه‌ردانه‌که‌یاندا هه‌ریه‌ک له‌ مامۆستا فه‌رهاد تۆفیق کاندیدی ژماره‌ 1 ى  لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و شادمان شه‌هید رۆسته‌م به‌گ کاندیدی ژماره‌ 2 ى لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ بازنه‌ى سلێمانی سه‌ردانی ناحیه‌ى سیروانیان کرد و له‌لایه‌ن ستافی مه‌ڵبه‌ندی سیروانی حسدکه‌وه‌ پێشوازیکرارن.

پاشان به‌ هاورێیه‌تی هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی ناوبازاڕ و هاوڵاتیانی ناحیه‌ى سیروانیان کرد و کارنامه‌ى لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانیان بۆ هاوڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی ناحیه‌ى سیروان باسکرد و دڵنیایان کردنه‌وه‌ که‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی لیستی ته‌واوی سه‌رجه‌م و چین و توێژه‌کانی کوردستانه‌، لیستێکه‌ کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى بێکاری خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان ئه‌وله‌ویه‌تی کاره‌کانییه‌تی. هاوکات جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فی شارۆچکه‌ى سیروان پشتگیرییان بۆ کاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی دووپاتکرده‌وه‌ و راینگه‌یاند" کاندیدانیلیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی هه‌ڵقوڵاوی ناو جه‌ماوه‌رى کوردستانن


زۆرترین خوێندراو