پرۆتۆکۆڵێکى هاوبه‌ش له‌ نێوان ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هاسکۆڤۆى بولگارى و یه‌کێتى هاورده‌ و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان واژووکرا

4/15/2014 7:20:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ له‌ دیوانى پارێزگاى سلێمانى شاندێکى بازرگانى بولگارى به‌ یاوه‌رى سه‌رۆکى سه‌نته‌رى بازرگانى و پیشه‌سازى کوردستانى – بولگارى و سه‌رۆکى یه‌کێتى هاورده‌ و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى کۆبونه‌وه‌.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاتى بولگاریا و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگارى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌په‌ره‌ سه‌ندنه‌کانى ئابوورى و بازرگانى و وه‌به‌رهێنان کرد له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ گشتى و شارى سلێمانى به‌تایبه‌تى.
هاوکات جێگرى وه‌زیرى ئابورى و وزه‌ى بولگاریا خۆشحاڵى خۆى ده‌برى که‌ ئاشنا بوون به‌ هه‌رێمى کوردستان و له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگالدارى پێشکه‌وتنه‌ بازرگانیه‌کانى ئه‌م هه‌رێمه‌ن.

دواتر به‌ ئاماده‌بوونى به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگارى سلێمانى و کارسین دیمیترۆڤ جێگرى وه‌زیرى ئابوورى و وزه‌ى بولگاریا و ماجد مزورى سه‌رۆکى سه‌نته‌رى بازرگانى و پیشه‌سازى کوردستانى - بولگارى  و ژماره‌یه‌ک له‌ بازرگانان و خاوه‌ن کۆمپانیاکانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ دیوانى پارێزگاى سلێمانى پرۆتۆکۆلێک که‌ پێشتر له‌ وڵاتى بولگاریا ئاماده‌کارى بۆکرابوو له‌ نێوان شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆکى یه‌کێتى هاورده‌ و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان و یان چۆنیڤ سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هاسکۆڤۆى بولگارى و واژووکرا.

له‌ لێدوانێکدا شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆکى یه‌کێتى هاورده‌ و ناردنکارانى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ :"ئه‌م پرۆتۆکۆله‌ گشتگیره‌ و ده‌بێته‌ پردێکى په‌یوه‌ندى بازرگانى و ئابوورى هه‌رێمى کوردستان و بولگاریا له‌ رووى ئالۆگۆرى بازرگانى و به‌شداربوون له‌ چالاکیه‌ ئابووریه‌ هه‌مه‌ جۆره‌کان".


زۆرترین خوێندراو