هه‌ولێر، گردبوونه‌وه‌ى بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجام درا، ڕێکخه‌ره‌که‌ى ده‌ستگیر کرا

4/17/2014 5:41:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

گردبوونه‌وه‌یه‌کى ناڕه‌زایى بێ مۆڵه‌ت و خوێندنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌یه‌ک له‌ هه‌ولێر که‌ ته‌شهیرى بۆ لایه‌نێکى دیاریکراو تێدا بوو، ده‌ستگیرکردنى یه‌کێک له‌ رێکخه‌رانى گردبوونه‌وه‌که‌ى لێ که‌وته‌وه‌.

ڕائید کاروان شێخ عه‌بدولکه‌ریم، وته‌بێژى فه‌رمیى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى رۆژى 15-4-2014 کاتژمێر( 5 )ى ئێواره‌ چه‌ند که‌سێک له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانى کوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا، به‌ ناوى گرووپى پشتگیریى له‌ شۆڕشى ڕۆژئاوا، ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ مۆڵه‌تى نه‌بووه‌ و یه‌کێک له‌ رێکخه‌رى گرووپه‌که‌ش که‌ به‌یاننامه‌یه‌کى خوێنده‌وه‌ به‌ ناوى (م.ه.ع) له‌ لایه‌ن پۆلیسى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیر کرا و دواى ئه‌وه‌ش ڕاده‌ستى بنکه‌ى پۆلیسى خانه‌قا کرا.

وتیشی: دۆسیه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى بۆ کراوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گردبوونه‌وه‌ى بێ مۆڵه‌ت و به‌ پێى مادده‌ى 240 له‌ یاساى سزادانیش، ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌.

شیانى باسه‌، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که‌ یه‌کێک له‌ رێکخه‌رانى گرووپه‌که‌ خوێندییه‌وه‌، هێرشى ڕاسته‌وخۆ و ته‌شهیرى تێدا بوو بۆ سه‌ر لایه‌نێکى دیاریکراو و به‌ ئاشکرا حزبێکیان تۆمه‌تبار ده‌کرد. 


زۆرترین خوێندراو