وه‌ڵامێک له‌ ڕاگه‌یاند نى مه‌ ڵبه‌ندى سه‌یدسادقى (حسدک) بۆ لڤین پرێس و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

4/17/2014 10:51:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌کاروانى خه‌با تى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌ى خۆیدا هه‌میشه‌ پێشه‌نگ و گیان فیداو داکۆکی کارى مافه‌کانى گه‌له‌که‌مان بووه‌ له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆى  خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ماندا و ده‌ریایه‌ک  خوێنى به‌خشیوه‌ و به‌رده‌وامیش ئه‌بێت  له‌ خه‌بات تاگه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م ئاوات و ئامانجى میــلـه‌تـه‌که‌مان . 

وه‌ک ئه‌بینن هه‌میشه‌ ناحه‌زانى گه‌له‌که‌مان و ناحه‌زانى حزبه‌ تێکۆ شه‌رو شۆڕش گێڕه‌کان به‌مه‌رامى تایبه‌ت و ناحه‌زانى ئه‌زمونه‌ که‌مان چاویان به‌م ئازادیه‌ى ئه‌م ڕۆى کوردستان و خه‌بات و سه‌روه‌ریه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان هه‌ڵنایه‌ت .
ئه‌وه‌ته‌ بۆ چه‌ندین جار وه‌ک پیشه‌ى هه‌میشه‌یی یان چه‌ند ده‌زگاو لایه‌ن و که‌سى گوماناوى قه‌له‌َم و زمانى ناحه‌زانه‌یان به‌کار ده‌ هێنن بۆ دژایه‌تى حزبى سۆسیالیست . 

ئێمه‌ لێره‌وه‌ پێیان ئه‌ڵێین ئه‌و سیناریۆیانه‌ زۆر کۆنن و حزبى سۆسیالیست زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ تره‌ که‌ ئه‌و قسه‌و قسه‌ ڵۆکه‌  ژه‌ هراویانه‌ به‌هه‌ند وه‌ر بگرین . مێژوى 38 ساڵه‌ى حزبى سۆسیالیست سه‌لماندویه‌تى که‌هه‌ر فس فس پاڵه‌وانێک به‌هه‌ر ناو و له‌پاڵ  هه‌ر ده‌زگایه‌کى چه‌واشه‌ کارانه‌دا بۆ هه‌ر مه‌رامێک و پلانێکى  ده‌ره‌کى  سه‌نگه‌رى دژایه‌تى سۆسیالیستیان گرتبێته‌ به‌ر سه‌ ره‌نجام سه‌ریان داویه‌تى له‌به‌رده‌ سه‌رکه‌شه‌کانى شاخى سورێنی قه‌ڵاى سۆسیالیست  .

 لڤین پرێس یه‌کێکه‌ له‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه‌ى  که‌لاى ئێمه‌ جێگاى گومانه‌ که‌ئه‌م ڕیتمى  کارکردنه‌ یان به‌م شێوه‌ خزمه‌ت به‌ کوێى ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌و نیشتیمانه‌ ئه‌کات  زۆر جار سه‌نگه‌رى  دژایه‌تى  بۆخۆى هه‌ڵبژاردووه‌  به‌رامبه‌ر به‌ حزبى سۆسیالیست و لێدوان و قسه‌ى ئه‌م و ئه‌و بڵاو ئه‌کاته‌وه‌  دژ به‌م حزبه‌ تێکۆشه‌ره‌ . حه‌قه‌ له‌خۆیان بپرسن ئه‌م نه‌ هجه‌ له‌راگه‌یاندندا خزمه‌ت به‌کێ‌ ئه‌کات و بۆچى میسداقیه‌تى خۆیان ئه‌ خه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ .

  که‌سێک به‌ناوى (محمد ئه‌حمه‌د )که‌خۆى به‌ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى  یه‌کگرتوو  ناو بردووه‌  له‌ لڤین پریس هه‌ندێک لێدوانى  بازاڕیانه‌ى پڕو پاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆی و دژى حزبى سۆسیالیست داوه‌  که‌ نه‌له‌ووته‌ى که‌سێکى سیاسى و نه‌ له‌زمان حاڵى حزبى یه‌کگرتو ئه‌چێت  ،ئێمه‌ به‌داخه‌وه‌ین که‌ یه‌کگرتووى ئیسلامى  ڕێگه‌ به‌هه‌موو که‌سێک ئه‌دات به‌ناوى  مه‌کته‌بى سیا سیه‌که‌یه‌وه‌  بێ له‌به‌ر چاو گرتنى ڕابردوو  و ئێستاو  داهاتوو قسه‌ى زبرو ناڕاست بڵاو بکه‌نه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى چه‌واشه‌کارانه‌ و گه‌وجاندنى خه‌ڵک و پڕ و پاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن . 

 ئێمه‌ بیرى کاک محمد ئه‌حمه‌دحمد ئه‌ هێنینه‌وه‌ که‌ئه‌و وه‌زیره‌ى ئه‌و باسى ئه‌کات ئه‌ندامى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانه‌و کوڕى هه‌ڤاڵێکى ڕێکخستنى  دێرینى حزبه‌ و باوکى له‌ سه‌ر خه‌بات و ماندوبونى بۆ حزبه‌که‌ى خانه‌نشینى حزبى سۆسیالیسته‌ . ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ به‌هه‌ر هۆکارێک نزیک بوبێت له‌ حزبى  یه‌کگرتوو به‌ڵام ئێستا ئه‌ندامى حزبى سۆسیالیسته‌. وه‌ک هه‌موو ئه‌وانه‌ى که‌پێشتر یه‌کگرتوو بوون و ئێسته‌ له‌لایه‌نه‌کانى ترن  که‌ نه‌هج و کارى ئه‌و حزبه‌یان پێ ڕه‌فز بووه‌ . بۆ نمونه‌ ئه‌و کۆنه‌ یه‌کگرتووانه‌ى که‌ ئێستا له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانن  خۆکاک محمد ئه‌حمه‌د ناڵێت  کاک یوسف محه‌مه‌دو  کاک عه‌لى حمه‌ ساڵح و کاکه‌کانى تر ئێمه‌ ناردومانن بۆ ناو گۆڕان  تاکاره‌کانیان بۆ به‌ڕێوه‌ به‌رن ؟ 
 به‌ پێچه‌وانه‌وه‌  هه‌رکه‌سێک سیاسه‌تى حزبه‌که‌یى پێ هه‌ڵه‌بوو که‌کارى تێدا ئه‌کات ئه‌ڕواته‌ لاى ئه‌و لایه‌نه‌ى که‌بڕواى پێیه‌ تى .. کاک محمد ئه‌حمه‌د له‌بیرى چووه‌ که‌ ئیخوانه‌کانى  براده‌رى له‌ هه‌شتاکاندا  که‌په‌راگه‌نده‌ بوون حزبى سۆسیالیست هاوکارى کردن و چه‌ندین که‌سى بۆ گه‌یاندنه‌ ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کان و وڵاتى ئێران و هاوکاریان بوون تا له‌ سه‌ر پێى خۆیان ڕابووه‌ستن  به‌و مه‌به‌سته‌ى که‌ ئه‌مانیش بتوانن سه‌نگه‌رێک بگرن به‌رامبه‌ر به‌ ڕژێمى عراق ، که‌به‌ داخه‌وه‌  دواجار نه‌یان توانى و له‌ ئۆردوگاکانى  ئێراندا بوون به‌بار به‌سه‌ر ئه‌و  وڵاته‌وه‌  . 

 کاک محمد أحمد له‌یادى نیه‌ ساڵى  90 کان که‌ بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى توشى شه‌ڕبون له‌باره‌گاکانیاندا به‌داخه‌وه‌ سوکایه‌تیش به‌ قورئان کرا  له‌جیاتى ئه‌وه‌ى مه‌وقیفیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر برا دینیه‌کانیان  ئه‌وان په‌له‌ په‌ل حزبیان ڕائه‌گه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بناسێنن و ببنه‌ به‌ دیلى ئیسلامیه‌کان  داوایان له‌ حزبى سۆسیالیست کرد شه‌وانه‌ کات ژمێرێک  له‌ته‌له‌ فزیۆنى سۆسیالیسته‌وه‌  وتارو په‌یامى خۆیان بگه‌یه‌نن به‌ خه‌ڵک که‌ ئه‌و کات ئه‌وان هیچ هۆکارێکى  ڕاگه‌یاندنى بینراویان نه‌بوو .

 به‌ بیرى کاک محمد ئه‌حمه‌دى ئه‌ هێنینه‌وه‌ کاتێک حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و  جه‌نابى کاک (محمدى حاجى محمود) ڕه‌خنه‌ی له‌ شێوه‌ى حوکمڕانى و باسى له‌ خزمه‌تگوزارى بۆ جه‌ماوه‌رى کوردستان ئه‌کرد  جه‌نابى ئه‌شهه‌دوو بیلاى بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ ئه‌ کێشا  که‌ ئێستا پێى  ئه‌ڵێن گه‌نده‌ڵ . 
به‌ بیرى جه‌نابیان دێنینه‌وه‌ که‌هه‌ر ئه‌وان بوون له‌کاتى شه‌ڕی برا کوژیدا بوون به‌ هۆى دوو ئیداره‌ى کوردستان  چون به‌شدارى لایه‌کیان کرد بۆ دروست کردنى حکومه‌ت له‌سه‌ر حسابى لایه‌کى تر که‌له‌ ئه‌نجامدا دوو حکومه‌ت و دوو ئیداره‌ دروست بوو که‌تا ئیستا ئاسه‌واره‌کانى هه‌ر ماوه‌. 

ساڵى پێشووتر تا نه‌هاتنه‌ ناو لیستى خزمه‌تگوزاری و چاکسازى و ده‌ستمان نه‌گرتن و سامیان نه‌شکا بۆ نه‌یان ئه‌وێرا فزه‌ بکه‌ن به‌رامبه‌ر هیچ  لایه‌نێک به‌ڵکو  له‌کۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانى  ڕاگه‌یاندنى لیستى خزمه‌تگوزاری و چاکسازیدا له‌دواى ووته‌کانى کاک (محمدى حاجى محمود) ه‌وه‌  ووته‌کانى ئه‌ویان دووباره‌  ئه‌کرده‌وه‌ تا زمانیان  پژا  وه‌ک کورد ئه‌ڵێت ئێسته‌ جه‌نابیان  قسه‌ى که‌ڵێن که‌ڵێن  ئه‌کات .

  بۆیه‌ باشتر وایه‌ کاک محمد ئه‌حمه‌د خۆى بناسێت و پێگه‌و خه‌بات و ده‌ورى  حزبى سۆسیالیست  بزانێت و بۆ خۆى و حزبه‌که‌یشى باش نیه‌ که‌  دژایه‌تى  لایه‌نێکى سیاسى خاوه‌ن مێژووى پڕله‌سه‌روه‌رى  دوێنێ و هه‌ڵگرى په‌یامى ڕاست و دروستى  ئاینده‌ى گه‌له‌که‌مان بکات .  

له‌کۆتایدا خوازیارین یه‌کگرتووى ئیسلامى چیتر ڕێگه‌نه‌ده‌ن که‌ به‌داخه‌وه‌  ئه‌وه‌ چه‌ند جارێکه‌ له‌ براده‌رانى ئه‌و حزبه‌وه‌ قسه‌ى  زبرو نه‌شیاو ئه‌ بیستین      

ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى سیدصادق  
حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان 


زۆرترین خوێندراو