به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود چاویکه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تى شارى سلێمانى

4/18/2014 10:42:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ باره‌گاى تایبه‌تى خۆى له‌ گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور چاویکه‌وت به‌عومه‌ر شه‌ریف خاوه‌نى چاخانه‌ى شه‌عب و هونه‌رمه‌ند نورى کاکه‌خان و ژماره‌یه‌ک له‌که‌سایه‌تى شارى سلێمانى .

له‌ دیدارێکدا به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌خمود سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى باسى له‌ دۆخى سیاسى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کردو ئاماژه‌ یدا به‌وگۆڕانکارى و رووداوانه‌ که‌ له‌ ناوچه‌که‌ روویانداوه‌وتیشکیشى خسته‌ سه‌ر  ناره‌زایى و ناکۆکى نێوان هه‌ولێرو   به‌غدا وبه‌پێویستی زانى هه‌موو لایه‌ک به‌ پشت به‌ستن به‌ ده‌ستوورو گه‌رانه‌وه‌بۆ یاساو رێککه‌وتنه‌کان کێشه‌و ناکۆکییه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، هه‌روه‌ها پێکهێنانى حکومه‌تیشى به‌زه‌روریه‌تێکى هه‌نووکه‌ى وه‌سف کرد به‌تایبه‌تى له‌م دۆخه‌ هه‌ستیاره‌ى هه‌رێمى کوردستان  پێیدا تێپه‌رده‌بێت .

  به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌ رۆڵى ئه‌دیب  و نوسه‌رو رۆشنبیرا و رۆژنامه‌نووسان کرد له‌ ته‌واوى کایه‌ سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌داو تواناو لێهاتوویى ئه‌دیبان ورۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسانى شارى سلێمانى به‌رزنرخاند له‌ئاست ته‌واوى پرسه‌ سیاسى و نیشتیمانى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى گه‌لى کورد و ده‌ستخۆشى لێکردن بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌ پێناو زیاتر هۆشیارکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا ناویانه‌و هیواى خواست به‌رده‌وام بن له‌ خزمه‌ته‌کانیان له‌پێناوى به‌ ئامانج گه‌یاندنى خه‌ون و ئاواته‌کانى گه‌له‌که‌مان.

سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى به‌گرنگیه‌وه‌ باسى له‌ پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد که‌بریاره‌ له‌ کۆتاى ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدرێت ، ئاماژه‌شى دا به‌به‌شداریکردنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا له‌نێولیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى  بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ژماره‌ 212  و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ژماره‌ 80  ، هیوایشى خواست پرۆسه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کى دیموکراسى به‌رێوه‌بچێت و گۆرانکارى له‌ پرۆسه‌ى سیاسى له‌عێراق وهه‌رێمى کوردستان بکات و له‌خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانى گه‌لى کوردا بێت .

به‌رێزیان  ئاماژه‌شى به‌وه‌ کرد که‌ کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  که‌سانى لێهاتو شیاون و جێگه‌ى متمانه‌و دڵخۆشى جه‌ماوه‌رى کوردستانن بۆ نوێنه‌رایه‌تى کردنیان له‌ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ،به‌پێویستیشى زانى هه‌مولایه‌ک هه‌وڵبده‌ن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان 

هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پشتگیرى و پشتیوانى خۆى بۆ چینى ئه‌دیب  و نوسه‌ر ورۆشنبیرو رۆژنامه‌نووسان وکه‌سایه‌تیه‌کانى شارى سلێمانى و هه‌رێمى کوردستان دووپاتکرده‌وه‌و ته‌ئکیدى کرده‌وه‌ که‌ هه‌موو کات ده‌رگاى کراوه‌یه‌ به‌رووى ئه‌و چینه‌ دیارو جێ ده‌سته‌ى کۆمه‌ڵگه‌دا، هیواشى خواست رۆلێکى به‌چار بگێرن له‌هاندانى هاوڵاتیان بۆ به‌شداریکردن له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان .


زۆرترین خوێندراو