له‌مه‌راسیمێکدا ته‌رمى شه‌هیدى فه‌رمانده‌ ( عه‌بدوڵا سور و هاوڕێکانى ) له‌زێدى خۆیان به‌خاک سپێردرانه‌وه‌

4/23/2014 7:05:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
هه‌ردى لۆته‌رى – رانیه‌ 

ئه‌مڕۆ له‌مه‌ڕاسیمێکى شایسته‌دا ته‌رمى شه‌هیدى فه‌رمانده‌ ( عه‌بدوڵا سور  و هاوڕێکانى ) گه‌ڕێنرانه‌وه‌ زێدى خۆیان و دووباره‌ به‌خاک سپێردرانه‌وه‌.

به‌ ئاماده‌بونى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى  ئه‌نجومه‌نى ڕاوێژکارى  وچاودێرى  و به‌رپرسى هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندى ڕانیه‌ و قه‌ڵادزێ و ژماره‌یه‌ک له‌ کاندیدانى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى و ئه‌ندام وکادیر و دۆست و لایه‌نگرانى حزب و نوێنه‌رانى حزبى و حکومى ده‌ ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین و هاورێ وکه‌س و کارى شه‌هیدان و جه‌ماوه‌رێکى فراوان له‌ مه‌ڕاسیمێکى شایسته‌دا ته‌رمى شه‌هیدى فه‌رمانده‌ عه‌بدوڵا سورو هاوڕێکانى گواسترانه‌وه‌ بۆ زێدى خۆیان و له‌ گوندى ئێنزێ ى بنارى قه‌ندیل به‌ خاک سپێردرانه‌وه‌ .

سه‌ره‌تاى مه‌ڕاسیمه‌که‌ش له‌ شارى ڕانیه‌وه‌ ده‌ستى پێکرد که‌ به‌ که‌ژاوه‌ى ئۆتۆمبیل ته‌رمى شه‌هیدى فه‌رمانده‌ عه‌بدوڵا سورو هاوڕێکانى  به‌ره‌ و قه‌ندیل  به‌ڕێزه‌وه‌ به‌ڕێکران و دواتر له‌ جێگه‌یه‌کى شایسته‌و مه‌زارێکى تایبه‌ت به‌خاک سپێردران .

 دواى خوێندنه‌وه‌ ى چه‌ند ئایه‌تێک له‌ قورئانى پیرۆز ئاماده‌بوان ساتێک وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانى پاکى شه‌هیدى فه‌رمانده‌ عه‌بدوڵا سورو هاوڕێکانى  وسه‌رجه‌م شه‌هیدانى رێگاى رزگارى کوردستان.

  پاشان به‌رێز محمدى حاجى محمود وته‌یه‌کى پێشکه‌ش کردوو له‌ کورته‌ باسێکدا ڕۆڵى شه‌هیدى فه‌رمانده‌ و هاوه‌ڵه‌کانى  له‌ زۆرێک له‌ داستانه‌کان خسته‌ێ‌ وو هاوکات ڕاشى گه‌یاند که‌حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌به‌حزبى شه‌هیدان ناسراوه‌ هه‌میشه‌ له‌ خه‌بات و کۆڵ نه‌دان بۆ ئازادى کوردستان درێخى نه‌کردووه‌ به‌سه‌دان ڕۆڵه‌ ى ئازاو به‌ جه‌رگى له‌ پێناو  ئازادى ئه‌مرۆى کوردستان و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى گه‌لى کورد به‌ خشیوه‌ ، له‌ئێستاشدا به‌شێوازێکى نوێ و سه‌رده‌میانه‌ وبه‌هه‌مان نه‌فه‌س به‌رده‌وامه‌ له‌سیاسه‌تکردن له‌پێناو خۆشگوزه‌رانى بۆ جه‌ماوه‌رى کوردستان و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌به‌دینه‌هاتووه‌کانى گه‌له‌که‌مان .

هاوکات تیشکى خسته‌ سه‌ر دۆخى ئه‌مرۆى کوردستان و داواى له‌ گشت سه‌رکرده‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کورد کرد که‌ ئازادى ئه‌مرۆ فه‌رامۆش نه‌که‌ن چونکه‌ سه‌دان شه‌هید بونه‌ قوربانى ئازادى ئه‌مڕۆ.

له‌کۆتایى مه‌راسیمه‌که‌دا خانه‌واده‌ى شه‌هیدان له‌وتارێکدا وێراى سوپاس گوزارى خۆیان بۆ به‌ڕێز محمدى حاجى محمود هاوکات راشیانگه‌یاند که‌ تاکه‌ سه‌رکرده‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ وه‌فاى بۆ دۆست و هاورێ کانى هه‌یه‌ وه‌ سوربونى خۆشیان دوپات کرده‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌ ڕێبازى شه‌هیدان به‌رنه‌ده‌ن،

شایانى باسه‌ شه‌هید عه‌بدوڵا ره‌سوڵ محمود ناسراو به‌ "عه‌بدوڵا سور" له‌ ساڵى 1940 له‌ گوندى "ئێنزێ " ى بنارى قه‌ندیل له‌ دایک بووه‌ وه‌ خه‌باتێکى زۆرى له‌ شۆڕشى ئه‌یلولدا کردووه‌ پله‌ى پێشمه‌رگایه‌تى سه‌رپه‌ل بووه‌ ، له‌ ده‌سپێکى شۆڕشى نوێشدا وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کى نه‌به‌ردوو بوێر به‌شدارى ده‌یان داستان و نه‌به‌ردى کردووه‌ مخابن له‌ 228-10-1981 له‌ شه‌ڕێکى نه‌خوازراودا خۆى و چه‌ند هاوه‌ڵێکى شه‌هید ده‌کرێن .

 له‌ ئێستاشدا وه‌ک ڕێزێک بۆ ئازایه‌تى و جوامێرى و خه‌باتى چه‌ند ساڵه‌ى خۆى و هاوه‌ڵه‌کانى و وه‌فا بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان له‌ مه‌ڕسیمێکى شایسته‌دا  ته‌رمى ئه‌و شه‌هیدانه‌ گه‌ڕێنرایه‌وه‌ زێدى خۆیان وله‌وێ  به‌خاک سپێردرانه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو