ساڵیادى کاره‌ساتى بۆردومانى قه‌ڵادزێ کرایه‌وه‌

4/24/2014 5:02:00 PM
جەماوەر نیوز

جه‌ماوه‌رنیوز 
هه‌ردى لۆته‌رى ــ قه‌ڵادزێ‌

 به‌ ئاماده‌بونى وه‌فدێکى مه‌ڵبه‌ندى قه‌ڵادزێى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و کاندیدانى هه‌ردوو لیستى  هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ژماره‌ 212 و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم ژماره‌ 80  و وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌رپرسانى حکومى و حزبى ناوچه‌که‌و ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌ میوانانى ده‌ره‌وه‌ و جه‌ماوه‌رى ده‌ڤه‌ره‌که‌ یادى 40 ساڵه‌ى بۆردوومانى قه‌ڵادزى َ و ڕاپه‌ڕینه‌که‌ى 24 - 4 - 1982 کرایه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌دا ئاماده‌بوان و به‌شدارانى ئه‌و کاره‌ساته‌ دڵ ته‌زێنه‌ ،له‌ ناو بازاڕى شارى قه‌ڵادزێ وه‌ به‌پێ به‌ره‌و مه‌زارى شه‌هیدا به‌ڕێکه‌وتن .
 
له‌ به‌رده‌م مه‌زارى شه‌هیدانى 24 - 4 دا ساتێک به‌بێ ده‌نگى وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى کاره‌ساته‌که‌ .

دواتر و له‌ مه‌راسیمى وتار خوێندنه‌وه‌دا قائیمقامى قه‌زاى پشده‌ر "  به‌رهه‌م ئه‌حمد  " وێڕاى باسکردن له‌ گه‌وره‌ى کاره‌ساته‌که‌و درنده‌یى رژێمى به‌عس به‌رامبه‌ر به‌جه‌ماوه‌رى ئه‌م شاره‌ خۆشه‌ویسته‌، ڕاشیگه‌یاند پێویسته‌ حکومه‌تى هه‌رێم و کابینه‌ى هه‌شته‌مى چاوه‌ڕێ کراو زیاتر خزمه‌تى ده‌ڤه‌رى پشده‌ر بکات و به‌ تایبه‌ت شارى قه‌ڵادزێ ى دووجار شه‌هید  و وه‌خواستى خه‌ڵکه‌ کورد په‌ره‌وه‌ره‌که‌ى به‌دى بهێنێ وه‌ مه‌رزى کێلێ بکرێته‌ مه‌رزێکى نێوده‌وڵه‌تى ، وه‌ دڵخۆشى کامه‌رانى و خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ى ده‌ربڕى به‌وه‌ى که‌ ئه‌مڕۆ و له‌ مه‌ڕاسیمه‌که‌دا ڕاگه‌یه‌نراوه‌ که‌ حکومه‌تى هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه‌ به‌ کردنه‌وه‌ى په‌یمانگاى ته‌کنیکى قه‌ڵادزێ  که‌ له‌ساڵى داهاتوو خوێندکار وه‌رده‌گرێت .

له‌لایه‌کى تره‌وه‌  " ئارام ئه‌حمه‌د " وه‌زیرى شه‌یدان و ئه‌نفالکراوانى حکومه‌تى هه‌رێم  ڕایگه‌یاند که‌ دڵخۆشین به‌ به‌ جینۆساید ناساندنى ڕاگواستنى قه‌ڵا دزێ وه‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌ک کاربکه‌ین بۆ ئاوه‌دانى زیاترى ناوچه‌که‌  ، وتیشى ئه‌مڕۆ و له‌م یاده‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شه‌هیدانى قه‌ڵادزێ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌هیواین ئه‌م یه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ خزمه‌تى به‌رچاو به‌ که‌س و کارى شه‌هیدان بکات .

هه‌رله‌ مه‌راسیمه‌که‌دا له‌ وتارێکدا که‌س و کارى شه‌هیدان داواى زیاترى خزمه‌تیان ده‌کرد به‌ ناوچه‌که‌ .
 له‌کۆتاى مه‌ڕاسیمه‌که‌شدا ئاماده‌بوان تاجه‌ گوڵینه‌ى ڕێزو وه‌فایان له‌ سه‌ر گڵکۆى شه‌هیدان

 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌ساڵى 1974 دا له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه‌ شارى قه‌ڵادزێ و زانکۆى سلێمانى بۆردومانکراو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین که‌س شه‌هید بوون، ژماره‌یه‌ک له‌ قوربانیه‌کان مامۆستاو خوێندکارى زانکۆ بوون  .



فۆتۆ : هه‌ردى لۆته‌رى 

زۆرترین خوێندراو