که‌رنه‌ڤاڵێکى جه‌ماوه‌رى بۆ پشگیرى له‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى ساز ده‌کرێت

4/24/2014 7:27:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 

به‌مه‌به‌ستى پشگیرى له‌لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى ژماره‌ 80 بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و ژماره‌ 212 بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێرا ق و سه‌رجه‌م کانده‌کانى سبه‌ینێ که‌رنه‌ڤاڵێکى جه‌ماوه‌رى له‌ شاره‌زوور ساز ده‌کرێت .


ئه‌ندامێکى که‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند : 
بۆ پشتگیری و پشتیوانی له‌ کاندیده‌کانی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان له‌لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی، که‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور،  رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی (25-4-2014)،  کاتژمێر (3) ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ یاریگای گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور، که‌ره‌نه‌ڤاڵێکی جه‌ماوه‌ری  ساز ده‌کات، 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى که‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سۆسیالیست  ئه‌وه‌شى خسته‌رو که‌ به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى ئاماده‌ى که‌رنه‌ڤاڵه‌ جه‌ماوه‌ریه‌که‌ ده‌بێت ووتیشى ئه‌و که‌رنه‌ڤاڵه‌ کراوه‌ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگران و دۆستانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ده‌توانن ئاماده‌ى که‌رنه‌ڤاڵه‌که‌ بن  .


ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ئه‌م که‌رنه‌ڤاڵه‌ یه‌کێکه‌ له‌ چالاکیه‌کانى که‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌چوارچێوه‌ى بانگه‌شه‌ کردن بۆ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى کوردستانى و سه‌رخستنى کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم و داواشى له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندام و کادرو لایه‌نگرو دۆستانى حزبى سۆسیالیست کرد که‌ئاماده‌ى که‌رنه‌ڤاڵه‌که‌بن، پۆ پشتگیری زیاترله‌ کاندیده‌کانی  حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی کوردستانی.
 


زۆرترین خوێندراو