راگه‌یاندراوى ده‌زگاى کاروبارى شه‌هیدو که‌مئه‌ندامانى حزبى سۆسالیست دیموکراتى کوردستان

6/21/2014 10:45:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 

راگه‌یاندراوى ده‌زگاى کاروبارى شه‌هیدو که‌مئه‌ندامانى حزبى سۆسالیست دیموکراتى کوردستان

که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان 
جه‌ماوه‌رى کوردستان 

حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان هه‌ر له‌ سه‌رتاى دامه‌زراندییه‌ و خه‌باتى سه‌خت و بێ وچانیکردوو له‌ پێناو ڕزگارى نیشتمانى گه‌له‌که‌ماندا سه‌رڕاى سه‌پاندنى شه‌ڕى نابه‌رامبه‌رى و کوشتن و ڕاودونان و کیمابارانکردن و وزینده‌به‌چاڵکردنى و ڕۆڵه‌کانى گه‌له‌که‌مان و وێرانکردن و به‌سوتماکردنى خاکى کوردستان و گرتنه‌به‌ڕى چه‌ندین شێوازى دڕندانه‌ له‌ لایه‌ن ڕژێمى به‌عس و بۆ خامۆشکردنى کوانى خه‌بات و تێکۆشان و به‌ مه‌به‌ستى سڕینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى له‌ ناوبردنى هزى تاک و چه‌ندین سیاسه‌تى ترى قیَِزه‌ون که‌ له‌ مێژوودا وێنه‌یان که‌مه‌ .

حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌م سیاسه‌تانه‌ى ڕژێمى به‌عس له‌ ساڵى 1976 وه‌ له‌ سه‌ر به‌رنامه‌و میتۆدێکى نوێ درێژه‌ى به‌ خه‌باتى سیاسی و چه‌کدارى خۆیدا و ده‌یان له‌ پێشمه‌رگه‌و کادیرو که‌سانى قاڵبووى خه‌بات وتێکۆشانى  نارده‌ چیاکانى کوردستان و بڵیسه‌ى خه‌باتى نوێ هه‌ڵگیرساندن و له‌ ماوه‌یه‌کى که‌مدا ده‌یان داستان و نه‌به‌ردى تۆمارکرد .ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌ى ئێستا به‌ خوێنى هه‌زران شه‌هیدى پێشمه‌رگه‌و ده‌یان کادیرو سه‌رکرده‌ى حزبى سۆسالیست دیموکراتى کوردستان تۆمار کراوه‌ که‌ له‌ ناویشاندا شه‌هیدى سه‌رکرده‌و دامه‌زرێنه‌رى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌یدا سالح یوسفى له‌ ڕێگاى نامه‌یه‌کى بۆمبڕێژکراوه‌  له‌ به‌روارى 25/6/1981 شه‌هیدکراو ئه‌و ڕۆژه‌ش بووه‌ سومبلى ئه‌و هه‌زاران شه‌هیده‌ نه‌مره‌ى که‌ گیانى پاکى خۆیان به‌خشى تاکو ڕۆڵه‌کانى گه‌له‌که‌مان به‌ ئازادى و سه‌ربه‌رزى بژێن. 

که‌س و کارى سه‌ر به‌رزى شه‌هیدان 

حزى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ کاتێکدا یادى شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانى ده‌کاته‌وه‌ بارو دۆخی کوردستان به‌ کاتێکى زۆر ناسک و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و دۆخى سیاسى عێراق به‌ ته‌واى تێکچووه‌ نا ئارامى زۆربه‌ى ناوچه‌کانى عێراقى گرتۆته‌وه‌ به‌ شێکى ئه‌و نائارامیه‌ ناوچه‌ کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌  ئێستا له‌ هه‌مووکات کورد زیاتر پێویستى به‌ یه‌کگوتارى سیاسی هه‌یه‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌رپیلانێک که‌ ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى کوردستان ببێته‌وه‌ و له‌ هه‌مان کاتدا پیشتگیرى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان ده‌که‌ین که‌ ئێستا له‌ سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگریدان له‌ خاک و سه‌روه‌رى کوردستان .

حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ ڕۆژى شه‌هیداندا  جه‌خت له‌ سه‌ر درێژه‌ پێدانى ئه‌و کاروانه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ سه‌رکرده‌وه‌ و پێشمه‌رگه‌ دلێره‌کانى و تێکۆشه‌رانى به‌ خوێنى خۆیان به‌ره‌نگارى سیاسه‌تى ئاگر و ئاسنى داگیرکه‌رانى گه‌له‌که‌مان بونه‌وه‌ ئێستاش به‌ هه‌مان گیانى پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه‌ به‌رپه‌رچى هه‌رداگیرکاریه‌ک ده‌بیینه‌وه‌ که‌ بیانه‌ویت جارێکى تر کوردستان داگیر بکه‌نه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌و شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانمان ئاسوده‌ که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌هیچ جۆرێک سازش له‌ سه‌ر یه‌ک بست خاکى کوردستان ناکه‌ین ئاماده‌ین به‌ هه‌زارن شه‌هیدى تر ببه‌خشین بۆ سه‌ربه‌خۆى ئازادى کوردستان .

سڵاو بۆگیانى پاکى شه‌هیدانى کورد و کوردستان 
به‌رزو پیرۆز بیێت 25ى حوزه‌یران 

نه‌مرى و سه‌به‌رزى بۆ شه‌هیدانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى ڕێگاى ڕزگارى کوردستان 

ده‌زگاى شه‌هید کارو بارى که‌مئه‌ندانان


زۆرترین خوێندراو