تائێستا 60 خێزانى ئاواره‌ مه‌سیحیه‌کانى موسڵ رویان له‌ سلێمانى کردووه‌

7/23/2014 5:53:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رێوه‌به‌رى کۆچ وکۆچبه‌ران له‌پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند زیاتر له‌ 60 خێزانى ئاواره‌ مه‌سیحیه‌کانى موسڵ  هاتونه‌ته‌ سلێمانى 
 

عوسمان مسته‌فا به‌رێوه‌به‌رى کۆچ وکۆچبه‌رانى سلێمانى رایگه‌یاند تا دوێنێ شارى سلێمانى پێشوازى له‌ 60 خێزانى ئاره‌وه‌ مه‌سیحیه‌کانى شارى موسڵ کردووه‌ .

ئاماژه‌شى به‌وه‌داوه‌ که‌ژماره‌یه‌کى که‌م له‌و ئاوارانه‌ى هاتونه‌ته‌ شارى سلێمانى له‌ناو که‌نیسه‌کاندا نیشته‌جێ‌ بوون زۆربه‌یان له‌ماڵى خزم وکه‌سوکاریانن له‌شارى سلێمانى .

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى که‌له‌لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ ها,لاتیانى مه‌سیحى شارى موسڵ کرا به‌وه‌ى که‌ده‌بێت موسڵمان بوون یان کوژران بۆیه‌ مه‌سیحیه‌کانى شارى موسڵ ئاواره‌بوون و ماڵ وحاڵى خۆیان  جێهێشت و رویان له‌ شاره‌که‌ هه‌رێم کرد .

به‌رێوه‌به‌رى کۆچ وکۆچبه‌رانى سلێمانى ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌ به‌هۆى ئه‌و ره‌وشه‌ ئاڵۆزه‌ى روبه‌روى موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌ک بۆته‌وه‌ تائێستا زیاتر له‌ 10 هه‌زار  خێزانى ئه‌و ناوچانه‌ ئاواره‌ى شارى سلێمانى  بوون .


زۆرترین خوێندراو