به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگریدا به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌

7/24/2014 2:11:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

رۆژى چوارشه‌ممه‌ 23 ى ته‌مموزى 2014 به‌رێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  به‌یاوه‌رى ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان بریکارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و سه‌ڵاح حاجى عه‌لى  به‌رپرسى ده‌زگاى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  سه‌ردانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کرد له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى له‌سنورى که‌رکوک و ناوچه‌کانى یایجى و ته‌له‌وه‌ردو رێگاى (موسڵ –که‌رکوک ) وده‌عله‌. 
 
 له‌سه‌ردانه‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى سنورى به‌رگرى راگه‌یاند: ئامانجى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان و گیان وماڵى هاوڵاتیانه‌و تاپێویست بکات پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌نگه‌ره‌کانى به‌رگریدا ده‌بن و رێگه‌ به‌هیچ تاقم و لایه‌ک ناده‌ن  ببنه‌ مایه‌ى هه‌ره‌شه‌ بۆ سه‌ر ژیانیان  و ده‌رفه‌ت ناداته‌ دوژمنان خاکى کوردستان بکه‌نه‌ مۆڵگه‌و جارێکى تر دیموگرافیاى که‌رکوکى کوردستانى و ناوچه‌کانى دیکه‌ بشێوێنن .

هه‌وه‌ها به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌ستخۆشى له‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ کرد بۆ ئه‌و ئازایه‌تى و قاره‌مانیه‌ى له‌به‌رامبه‌ر پاراستنى خاکى کوردستان ئه‌نجامیان داوه‌ له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشه‌کانى چه‌کدارانى داعش بۆ سه‌رخاکى کوردستان  سنگیان کردۆته‌ قه‌ڵغان به‌رامبه‌ر به‌دوژمن و داگیرکه‌ران  ،ووتیشى پێشمه‌رگه‌ وه‌ک چۆن له‌خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى کوردستان به‌به‌خشینى خوێنى خۆیان ئه‌م ئازدیه‌ى ئه‌مڕۆیان به‌رهه‌م هێناوه‌ له‌ئێستاشدا به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ به‌رگرى له‌خاکى پیرۆزى کوردستان پێشمه‌رگه‌ له‌سنوره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگریدان .

ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه‌ له‌م دۆخه‌دا ئه‌رکى پێشمه‌رگه‌ پاراستنى سنورى راسته‌قینه‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌ ،ووتیشى له‌م ساته‌نه‌خوازراوه‌دا ئه‌زمونى گه‌له‌که‌مان پێویستى به‌یه‌کریزى ته‌واوى هێزه‌سیاسیه‌کوردستانیه‌کان و جه‌ماوه‌رى خۆراگر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هاتۆته‌پێش بکه‌ینه‌ ده‌رفه‌تى وه‌رچه‌خانێکى گه‌وره‌ى مێژویى بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان.
  
شایانى باسه‌ دواى داگیرکردنى شارى موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى ترى عێراق له‌لایه‌ن  چه‌کدارانى (داعش)‌و جێهێشتنى چىند ناوچه‌یه‌ک له‌لایه‌ن سوپاى عێراقه‌وه‌ ، له‌ماوه‌یه‌کى زۆر که‌مدا ناوچه‌ کوردستانیه‌کان له‌لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانه‌وه‌ کۆنترۆڵ کرا .

 هه‌روه‌ک  کورد له‌ئاستى باڵادا به‌هه‌موولایه‌کى راگه‌یاند که‌ له‌دژى هیچ لایه‌ک چه‌کى هه‌ڵنه‌گرتوه‌و پێشره‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ش ته‌نها پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستانه‌و مه‌به‌ست له‌ چونى پێشمه‌رگه‌ بۆ سنوره‌کانى هه‌رێم ته‌نیا به‌رگرتن ده‌بێت له‌هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ک که‌ ڕووبه‌روى خه‌ڵکى کوردستان ببێته‌وه‌ . 


زۆرترین خوێندراو