به‌ڕێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود چاویکه‌وت به‌ ئه‌نوه‌ر ته‌ها و هه‌ڤاڵ ئه‌مین به‌رپرسى پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانى دهۆکى (حسدک)

7/24/2014 2:47:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
 
رۆژى چوارشه‌ممه‌ 23 ى ته‌مموزى 2014 به‌ڕێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ باره‌گاى فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌ شارى که‌رکوک به‌ ئاماده‌ بوونى ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و سه‌لاح حاجى عه‌لى به‌رپرسى ده‌زگاى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ چاویکه‌وت  به‌هه‌ڤاڵ ئه‌نوه‌ر ته‌ها ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و  هه‌ڤاڵ ئه‌مین  به‌رپرسى پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانى دهۆکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان .

له‌ میانه‌ى دیارێکدا باس له‌ بارودۆخى کوردستان وعێراق و ناوچه‌که‌ کرا ،به‌تایبه‌تى ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌کى عێراقى گرتۆته‌وه‌ که‌بوه‌ته‌ مایه‌ى مه‌ترسى بۆسه‌ر خاکى پیرۆزى کوردستان له‌ ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کانى کوردستان له‌ دواى هێرشه‌کانى چه‌کداره‌کانى داعش که‌ له‌ به‌روارى 11-6 هێرشى کرده‌ سه‌ر شارى موسڵ و داگیرکردو دواتریش پێشڕه‌ویان بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تریان کرد و هه‌وڵیاندا به‌ره‌و خاکى کوردستان هێرش بکه‌ن ،به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌توندى وه‌ڵامدرانه‌وه‌ .
 
هه‌ر له‌ میانه‌ى دیاره‌که‌دا باس له‌ و ئه‌رکه‌ گرنگه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کرا که‌ ئیستا له‌ سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگریدان هاوکات هه‌ڤاڵانى ده‌ڤه‌رى بادینان وپێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانى دهۆکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پشتگیرى خۆیان دوپاتکردوه‌ بۆ هێزه‌کانى پیشمه‌رگه‌ و پاراستنى ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانى کوردستان له‌هه‌رمه‌ترسیه‌ک که‌روبه‌روى ئه‌وناوچانه‌ ببێته‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو