هاتووچۆى سلێمانى رێنمایى سه‌باره‌ت به‌رۆژانى جه‌ژن بڵاو ده‌کاته‌وه‌

7/26/2014 2:33:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى چه‌ند رێنمایه‌کى تایبه‌ت به‌رۆژانى جه‌ژن بڵاو ده‌کاتنه‌وه‌و دواش له‌هاوڵاتیان ده‌کات که‌رێنمایه‌کان له‌به‌رچاو بگرن ، ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى : 

ئاگاداریه‌ک بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران له‌رۆژانى جه‌ژن وپشوه‌کاندا
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى هه‌روه‌کو چۆن له‌ڕۆژانى ئاسایى له‌خزمه‌تى هاوڵاتیان دابووه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌رۆژانى جه‌ژندا له‌خزمه‌تى هاوڵاتیان وپاراستنى سه‌روماڵیان وسه‌قامگیرى ئه‌م شار به‌رده‌وام ده‌بێت و داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌کات ئه‌م ڕێنماییانه‌ى لاى خواره‌وه‌ له‌به‌رچاو بگرن چونکه‌ دواجار وله‌لایه‌ن کارمه‌ندان و مه‌فره‌زه‌کانى هاتووچۆ وئه‌فسه‌رانه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌شۆفێران وله‌سه‌رپێچیکاران ده‌کرێت :

1-هه‌رشۆفێرێک یاخود خاوه‌ن ماتۆرسکیلێک ، ماتۆرسکیله‌که‌ى به‌کرێ بدات به‌ مناڵ و هه‌رزه‌کاران ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆرسکیله‌که‌ى دا ده‌گیرێت وخاوه‌نى ماتۆرسکیله‌که‌ش ڕووبه‌ڕووى دادگاده‌که‌ینه‌وه‌.

2- هه‌ر شۆفێرێک مناڵان ومێرمناڵان له‌پشتى بیکاب بگوازێته‌وه‌ وکه‌شى ناته‌ندروست له‌شه‌قامه‌کاندا دروست بکات قه‌ده‌غه‌یه‌ وئۆتۆمبێل وشۆفێره‌که‌ى ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێن.

3-له‌یه‌که‌م رۆژى جه‌ژن دا له‌کۆى ئارامگاکان (سه‌رقه‌بران) مه‌فره‌زه‌کانى هاتووچۆ ئاماده‌بوونیان هه‌یه‌ وهاوکارى شۆفێران و هاوڵاتیان ده‌که‌ن.

4-له‌رۆژانى جه‌ژن و پشووه‌کاندا مه‌فره‌زه‌کانى هاتووچۆ له‌ناوچه‌ى ده‌باشان وچاڤى لاند ئاماده‌ده‌بن بۆ ڕێکخستنى هاتووچۆ و ئاسانکارى بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌که‌ن که‌ سه‌ردانى ئه‌و زۆنانه‌ ده‌که‌ن. 

              
به‌هیواى جه‌ژنێکى ئارام وپرله‌خۆشى بۆ هه‌موولایه‌ک   
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى


زۆرترین خوێندراو