مه‌یدانى دارفرۆشانى ڕانیه‌ ده‌سوتێت

7/27/2014 8:02:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 
 هه‌ردى لۆته‌رى ـ ڕانیه‌

پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ  27 ته‌موزى 2014 ئاگرێکى گه‌وره‌ له‌ مه‌یدانى دار فرۆشانى ڕانیه‌ى دامێنى کلکه‌ى کۆلێن  ده‌که‌وێته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ئاگر که‌وتنه‌وه‌که‌شه‌وه‌  زه‌ره‌رو زیانێکى زۆر ى لێده‌که‌وێته‌وه‌ .

ده‌رباره‌ى ئاگر که‌وتنه‌وه‌که‌ش  نه‌قیب" حسێن عبدلڵا  "وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شاره‌ستانى ڕاپه‌ڕین له‌ شوێنى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌وه‌  به‌ ده‌زگاکانى  ڕاگه‌یاندنى ڕاگه‌یاند  دواى ئاگادارکردنه‌وه‌ى تیمه‌کانى به‌رگرى شاره‌ستانى ڕاپه‌ڕین ده‌ست به‌جێ گشت  تیمه‌کانمان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندى داره‌کان قه‌زاى ڕانیه‌  گه‌یشتینه‌ شوێنى ئاگر که‌وتنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى کۆنترۆڵ کردنى ئاگره‌که‌،  به‌ڵام گه‌وره‌ى  قه‌باره‌ى ئاگره‌که‌ و بونى پوش و په‌ڵاشێکى زۆر له‌و جێگه‌یه‌  که‌ له‌ دامێنى کلکه‌ى کۆڵینه‌ هۆکاره‌ بۆ ئه‌وه‌ى  تاکوئێستا نه‌توانراوه‌ ئاگره‌که‌ کۆنتڕۆڵ بکرێت . تاکو ئێستاش به‌ هاوکارى تیمه‌کانى ئاگر کوژێنه‌وه‌ى چوارقوڕنه‌و حاجیاوا به‌رده‌وامین له‌ هه‌وڵه‌کانمان و نه‌مان توانیوه‌ ئاگره‌که‌ به‌ته‌واى کۆنترۆڵ بکه‌ین . نه‌قیب حسێن ڕاى گه‌یاند خۆش به‌ختانه‌ توانیومانه‌ کارگه‌ى غازى ڕانیه‌ که‌ نزیکى مه‌یدانى دارفرۆشه‌کانه‌ که‌ به‌ چه‌ند مه‌ترێک له‌ شوێنى ئاگر که‌وتنه‌وه‌که‌یه‌  دووره‌ له‌ مه‌ترسى ئاگرتێ به‌ربوون ڕزگارمان کردووه‌ و هیچ مه‌ترسیه‌کى له‌ سه‌ر نه‌ماوه‌ ، وه‌ تاکو ئێستاش چوار کارمه‌ندمان به‌هۆى ماندووبوون و گڕه‌ى گه‌رمى یه‌وه‌  بووراونه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانى گشتى ڕانیه‌مان کردوون .

سه‌باره‌ت به‌ زه‌ره‌روو زیانه‌کان و هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌  وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى به‌رگرى شاره‌ستانى ڕاپه‌ڕین ڕاى گه‌یاند له‌ ڕووى ماددى یه‌وه‌ زه‌ره‌رو زیانه‌کان یه‌کجار  زۆرن و ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێلێکیش  به‌هۆى یه‌وه‌ه‌ سوتاوه‌ تاوه‌ کوئێستاش نه‌ زانراوه‌ هۆکارى ئاگر که‌وتنه‌وه‌که‌ نه‌زانراوه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ستى پێکردووه‌ .



زۆرترین خوێندراو