به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود چاویکه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ک له‌که‌سایه‌تى کاکه‌یى قه‌زای داقوق

8/20/2014 3:17:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 
 
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 20 ى ئابى 2014 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ باره‌گاى فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌شارى که‌رکوک به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کتبه‌ى سیاسى وئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و  به‌رپرسى ده‌زگاى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ، له‌شارى که‌رکوک چاویکه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ک له‌که‌سایه‌تى کاکه‌یى  قه‌زاى داقوق که‌بۆ ستایشى هه‌ڵوێستى شۆرشگێرانه‌ى به‌رێزیان و پشتیوانى له‌هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و پاراستنى ناوچه‌کوردیه‌کان سه‌ردانیان کردبوو  .

له‌دیدارێکدا به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ردواین گۆڕانکاریه‌ ساسیه‌کان و ره‌وشى ئه‌منى محوه‌رى که‌رکوک وناوچه‌که‌ ،که‌ روبه‌روى هێرشى چه‌کدارانى داعش بۆته‌وه‌  ، به‌تایبه‌تیش ئه‌وکاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ى روبه‌روى شه‌نگارو زومماروئه‌و ناوچانه‌ بۆوه‌ که‌بووه‌ هۆى ئاواره‌بونى ده‌یان هه‌زار که‌س و چه‌ندین هاوڵاتى ئه‌وناوچانه‌ بونه‌ قوربانى ده‌ستى داعش  .هه‌وه‌ها پاڵپشتى وهاوکارى مرۆیى و سه‌ربازى وڵاتانى ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاى به‌گرنگ وه‌سف کرد .

به‌رێزیان ئاماژه‌یدا به‌گرنگى وپێگه‌ى شارى که‌رکوک له‌رووى سیاسى و جوگرافى و مێژوویه‌وه‌،  که‌هه‌میشه‌ بۆته‌ جێى چاوتێبڕینى دوژمان و له‌ئێستاشدا چه‌کدارانى داعش شارى که‌رکوک و ده‌وربه‌ریان کردۆته‌ ئامانج بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى بیره‌نه‌وته‌کان و به‌تاڵانبردن و به‌قاچاخ فرۆشتنى سه‌روه‌تى گه‌له‌که‌مان  .

به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود رۆڵى که‌سایه‌تیه‌ دیاره‌کان و کاکه‌ییه‌کانى به‌رزنرخان له‌خۆراگرى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌ نه‌خوازراوه‌کانى  دوژمنانى میلله‌تى کوردو پاڵپشتى و پشتیوانیان له‌ شۆرش و خه‌باتى گه‌لى کورد به‌درێژایى مێژوو که‌ له‌ریزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا خه‌بات و تێکۆشانیان کردووه‌ ،به‌پێویستیشى زانى هه‌مولایه‌ک هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌و پاڵپشتى له‌هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى دوژمنان و پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان وپاراستنى ئه‌من و ئاسایش و گه‌رانه‌وه‌ى ناسنامه‌ى راسته‌قینه‌ بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌ کوردستانیه‌کان .

له‌لاى خۆشیانه‌وه‌ کاکه‌ییه‌کانى قه‌زاى داقوق سوپاسى به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمودیان کرد که‌له‌سه‌ره‌تاى هێرشه‌کانى چه‌کدارانى داعش ،له‌شارى که‌رکوکى ماوه‌ته‌وه‌و دڵسۆزانه‌ له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌دایه‌ بۆ به‌رگرى کردن له‌خاک و خه‌ڵکى کوردستان ، هه‌روه‌هاپشتیوانى و پاڵپشتى خۆیان بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان دوپاتکرده‌وه‌


زۆرترین خوێندراو