له‌یادى شه‌هیدان "ئه‌حمه‌د حمه‌ یوسف " و "به‌ختیار ئه‌حمه‌د حمه‌ سه‌عید "

8/21/2014 12:00:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ چل رۆژ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر شه‌هید کردنى هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌ى ریزه‌کانى حزبى سۆسیالیست نه‌قیب "ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف" و " به‌ختیار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ سه‌عید" که‌له‌ شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌ گیانبازه‌کانى کوردستان دژى چه‌کدارانى داعش بۆ پاککردنه‌وه‌ى خاکى پیرۆزى کوردستان له‌ ده‌ستى تیرۆرستان،له‌شارۆچکه‌ى جه‌له‌ولا شه‌هیدکران .

پێشمه‌رگه‌ نه‌به‌رده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان چۆن له‌ماوه‌ى پیشتریش به‌ڵینیاندابوو که‌ به‌خوێن پارێزگارى له‌ خاکى پیرۆزى کوردستان بکه‌ن و له‌ ئێستاش و ئاینده‌شد ئه‌و به‌ڵنه‌ دێننه‌ دى و گیانى خۆیان ده‌که‌نه‌ قه‌ڵغانى پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان و هه‌ریه‌ک له‌ فه‌رمانده‌ى دێرینى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان نه‌قیب (ئه‌حمه‌د حمه‌ یوسف ) ى ئه‌ندامى ده‌زگاى کارو بارى پیشمه‌رگه‌ى  حزبى سۆسالیست دیموکراتى کوردستان فه‌رمانده‌ى سریه‌ى 4ى لیواى 5 شاره‌زوور هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و (به‌ختیار ئه‌حمه‌د حمه‌  سه‌عید ) ئامرفه‌سیڵ و پیشمه‌رگه‌ى ناوه‌ندى فه‌رمانده‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ گه‌ڕه‌کى ته‌جنیدى شارۆچکه‌ى جه‌له‌ولا کاتژمێر 2:30ى شه‌وى 21له‌سه‌ر 22 ى ته‌مموزى 2014 به‌ده‌ستى چه‌کداره‌کانى داعش شه‌هیدکران و هاوکات رائید ( زاهید محمد عبدالکریم) ئه‌ندامى ده‌زگاى کارو بارى پیشمه‌رگه‌ى  و ئه‌فسه‌ر له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌سه‌ختى بریندار کرا .

له‌ئێستاشدا هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌درێژایى سنورى هه‌رێمى کوردستان روبه‌روى چه‌کدارانى داعش وه‌ستاون و سه‌نگیان کردۆته‌ قه‌ڵغان بۆ به‌رگرى کردن له‌خاکى پیرۆزى کوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى هه‌رێمى کوردستان .

 ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 21 ى ئابى 2014 له‌هۆڵى میر له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌ مه‌راسیمى چله‌ى شه‌هیدان "ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف" و " به‌ختیار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ سه‌عید" سازده‌کرێت .

هه‌زاران سڵاو له‌گیانى پاکى هه‌ردوو شه‌هید "ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف" و " به‌ختیار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ سه‌عید" و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى به‌رگرى کوردستان و قوربانیانى ده‌ستى تیرۆرستان .


زۆرترین خوێندراو