له‌ شارى سلێمانى 3 شوێن به‌هۆى سه‌رپێچیه‌وه‌ داخران

8/21/2014 2:38:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌هۆى نه‌بوونى مه‌رجى ته‌ندروستى و جێ به‌جێ نه‌کردنى رێنماییه‌کانه‌وه‌ (خواردن و خواردنه‌وه‌ى شه‌نگه‌هاى و ڕێستۆرانتى شه‌وانى ژینۆ و کافتریاى نۆبڵى خێزانی) له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانیه‌وه‌ داخرا,

ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌ 21ى ئابى 2014 لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى دواى چه‌ندین جار ئاگادارکردنه‌وه‌ و غرامه‌ کردن دوا جار به‌هۆى نه‌بوونى مه‌رجى ته‌ندروستى و لادان له‌ ڕێنمایى یاساکانى کارکردن بڕیاردرا به‌ داخستنى ( کافتریاى نۆبڵى خێزانى له‌ ناوچه‌ى سه‌رچنار و خواردن و خواردنه‌وه‌ى شه‌نگه‌هاى له‌سه‌ر شه‌قامى شه‌ست مه‌ترى و رێستۆرانتى شه‌وانى ژینۆ له‌ گه‌ڕه‌کى شه‌کره‌که‌ى شارى سلێمانی).

له‌و باریه‌وه‌ سۆران عه‌بدولغه‌فور سه‌رۆکى لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند له‌درێژى کاروچالاکیه‌کانیان له‌ پێناو پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا لیژنه‌کان به‌رده‌وام چاودێرى شوێنه‌ گشتى یه‌کان ده‌که‌ن که‌ ڕۆژانه‌ هاوڵاتیان سه‌ردانى ده‌که‌ن ، ووتیشى به‌هۆى نه‌بونى مه‌رجى ته‌ندروستى و هه‌روه‌ها لادان له‌ شێوازى کارکردنیان له‌سه‌ر فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى بڕیاردرا ئه‌و شوێنانه‌ دابخرێت .

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى هاوڵاتیان دڵنیا ده‌کاته‌وه‌ که‌ شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وام کارده‌که‌ن بۆ چاودێرکردنى ئه‌و شوێنانه‌ى په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆیان به‌ ژیان و ته‌ندروستى هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌ و داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌که‌ین که‌ له‌ کاتى به‌دیکردنى هه‌ر که‌موکورتیه‌کدا لیژنه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌جێ به‌ دواداچونى بۆ بکرێت .


زۆرترین خوێندراو