په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنى نائاسایى ئه‌نجام ده‌دات

8/21/2014 11:01:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

په‌رله‌مانى کوردستان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى دانیشتنى نائاسایى له‌بانگێشت نامه‌یه‌کدا داوا له‌گشت ئه‌ندامه‌کانى په‌رله‌مان ده‌کات ئاماده‌ى کۆبونه‌وه‌که‌ بن ،که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى : 

پشت به‌ستن به‌ حوکمى بڕگه‌ی (دووه‌م) له‌ مادده‌ی(چل و نۆیه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌(1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو، بڕیارماندا بانگهێشتى گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌کانى په‌رله‌مان بکه‌ین بۆ دانیشتنى ژماره‌(2)ى نائاسایى ساڵى یه‌که‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق، له‌ کاتژمێر(11)ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌ممه‌ رێکه‌وتی(25/8/2014) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆکردنى راپۆرتى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر دۆخى قه‌زاى شه‌نگاڵ و ناوچه‌ کوردستانییه‌ جێناکۆکه‌کان، تکایه‌ له‌ کاتى دیاریکراودا ئاماده‌بن.   
                                                         
له‌گه‌ڵ رێزدا...

یوسف محمد صادق
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عێراق


زۆرترین خوێندراو