نوێنه‌رى حزبى سۆسیالیست له‌له‌نده‌ن،هه‌رکات پێویست بکات ئه‌گه‌رێینه‌وه‌ بۆ به‌رگرى له‌نیشتمان

8/22/2014 11:01:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 

  نوێنه‌رى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ له‌نده‌ن  له‌ دیدارێکدا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى ئێستاى کوردستان و مه‌ترسیه‌کانى داعش و چۆنیه‌تى هاوکارى کردنى کوردستان له‌لایه‌ن کوردانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات له‌م بارودۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌دات کوردستان له‌هه‌رکات و ساتێکدا پێویستى هه‌بێت کوردانى ئه‌وروپا ئاماده‌ى گه‌رانه‌وه‌و گیان بازین له‌پێناو پاراستن و به‌رگرى له‌خاکى پیرۆزى کوردستان .

  ژیلوان خاڵه‌ حاجى نوێنه‌رى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ له‌نده‌ن ئه‌لێت  ئێمه‌ وه‌کو کورد له‌ هه‌ر شوێنێک بین دڵمان لاى کوردستانه‌ ، خوشه‌ویستى کوردستان له‌ دڵماندایه‌ هه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ش به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ى که‌ هانده‌رمان بێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر کوردستان بێ گوێ دانه‌ ئه‌وه‌ى شاره‌زایى به‌کارهێنانى چه‌کین یاخود نا، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که‌ بگاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ى که‌ پێویست بکات من بگه‌ڕێمه‌وه‌ ئه‌وا به‌ دڵنییایه‌وه‌ ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ و به‌هه‌ر جۆرێک بتوانم له‌ خزمه‌ت کوردستاندا ئه‌بم.  

 نوێنه‌رى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌به‌ریتانیا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ کورد به‌درێژایى مێژوو له‌و کاته‌وه‌ى که‌ خاکى  خۆى لێ داگیر کراوه‌ له‌سه‌رده‌مانى حوکمڕانى وینستۆن چه‌رچڵه‌وه‌ تاه‌وکو ئێستا خه‌باتى کردووه‌ بو به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى خاکى داگیر کراوى خۆى واته‌ کورد زه‌وى که‌سى داگیر نه‌کردووه‌و نایکات،  کورد ته‌نیا داواى مافى خۆى ئه‌کات، گه‌وره‌ترین میلله‌ته‌ له‌ جیهان که‌ خاوه‌نى که‌لتورو خاکى خۆیه‌تى به‌ڵام خاوه‌نى  ووڵاتى سه‌ربه‌خۆى خۆى نیه‌. 




زۆرترین خوێندراو