سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌ردوو یاساى پێدانى بودجه‌ى حزبه‌کان و یاساى کۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژادرن وراپرسیى په‌سه‌ند ده‌کات

9/2/2014 1:47:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

تارق جه‌وهه‌ر راوێژکارى راگه‌یاندن له‌په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند: سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان هه‌ردوو یاساى پێدانى بودجه‌ى حزبه‌کان و یاساى کۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژادرن وراپرسیى له‌هه‌رێمى کوردستان په‌سه‌ندکرد. 

  راوێژکارى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان  ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد،  به‌پێى دوو نوسراوى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان  ژماره‌ 511  وژماره‌ 512  که‌له‌31-8-2014 ده‌رچوونه‌، وله‌به‌روارى 1-9-2014 گه‌یشتونه‌ته‌ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان هه‌ردوو یاساى ژماره‌ 4ى یاساى کۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردن وراپرسى له‌هه‌رێمى کوردستان- عیراق، و یاساى ژماره‌ 5 یاساى پێدانى بودجه‌ى حزبه‌کان  له‌هه‌رێمى کوردستان- عیراق په‌سه‌ندکرد.

راوێژکارى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ که‌هه‌ردوو یاساى ژماره‌ 4 یاساى کۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردن وراپرسیى و یاساى ژماره‌ى5 یاساى پێدانى بودجه‌ى حزبه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان دواى بلاوبوونه‌وه‌یان له‌رۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قائیعى کوردستان  ده‌که‌ونه‌ بارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌. 

شایانى باسه‌ پێشتر یاساى کۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌لبژاردن وراپرسى له‌هه‌رێمى کوردستان له‌دانیشتنى  ئاسایى ژماره‌ 18  ى رۆژى 23/7/2014  یاساکارى بۆکراو و له‌ به‌روارى  14-8-2014  ئاراسته‌ى  سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرا. 
هه‌روه‌ک یاساى پێدانى بودجه‌ى حزبه‌کانى له‌هه‌رێمى کوردستان له‌دانیشتنى ئاسایى ژماره‌ 19 ى رۆژى 23-7-2014 یاساکارى بۆ کراو  له‌به‌روارى  14-8-2014  ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرا.


زۆرترین خوێندراو