خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌کان به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین له‌هه‌رێم درێژه‌ى هه‌یه‌

9/2/2014 2:07:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

 له‌زۆربه‌ى شارو شارۆچکه‌کانى کوردستان خۆپیشاندان و ناره‌زایى به‌رامبه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین درێژه‌ى هه‌یه‌.

 ئه‌مڕۆ له‌شاره‌کانى سلێمانى و هه‌ولێرو که‌لارو چه‌مچه‌ماڵ و رانیه‌و هه‌ورامان وچه‌ند شوێنێکى تر خۆپیشاندان وناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین ده‌ستیپێکردووه‌ و هاوڵاتیان داواده‌که‌ن ئه‌ونرخه‌ى له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌و دیاریکراوه‌ که‌مکرێته‌وه‌ .

له‌شارى هه‌ولێر هاوڵاتیان بۆ ده‌برینى ناڕه‌زاییه‌کانیان چوونه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانى کوردستانبه‌مه‌به‌ستى  گه‌یاندنى ده‌نگى ناڕه‌زاییانبه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان .

خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کیان به‌ناوى هاوڵاتییانه‌وه‌ ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان کرد و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان وه‌ڵامدرانه‌وه‌.

   ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه‌ که‌هه‌رێمى کوردستان به‌دۆخێکى ئاڵۆزدا تێده‌په‌رێت و روبه‌روى جه‌نگێکى نه‌خوازراو قه‌یرانى دارایى بۆته‌وه‌ که‌ماوه‌ى دوو مانگه‌ فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ ،به‌ڵام ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێم به‌بڕیرێک نرخى به‌نزین له‌800 دیناره‌وه‌ به‌رزکرده‌وه‌ بۆ 900 دینار ،به‌پێى ووته‌ى به‌رپرسانى حکومه‌ت له‌ئێستادا ئه‌ونرخه‌ به‌شیاو ده‌زانن و ئاماژه‌ بوه‌ده‌که‌ن که‌بڕى تێچو بۆهه‌رلیترێک له‌و نرخه‌ى دیارى کراوه‌ زیاتره‌ .


زۆرترین خوێندراو