سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئه‌منى سلێمانى داواکاریه‌ک ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌کات

9/2/2014 6:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئه‌منى شارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت خۆپیشاندان و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى مافى هه‌موو هاوڵاتیه‌که‌ و ئه‌رکى هێزه‌ ئه‌منیه‌کانیشه‌ که‌ پارێزگاریان لێ بکات , به‌ڵام  سه‌رهه‌ڵدانى بارگرژى و رێگه‌گرتن و دروستکردنى ئاسته‌نگى هاتوچۆ خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌ک ناکات و پێویسته‌ خۆپیشانده‌ران به‌شێوه‌یه‌کى شارستانى گوزارشت له‌ داواکارییه‌کانیان بکه‌ن .

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 2ى ئه‌یلول , له‌ دیوانى قائیمقامیه‌ت لیژنه‌ى ئه‌منى شارى سلێمانى به‌سه‌رپه‌رشتى ئاوات محه‌مه‌د قائیمقام و سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئه‌منى شارى سلێمانى کۆبوویه‌وه‌ و تاوتوێى ئه‌و بارودۆخه‌ نوێیه‌کرا که‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و له‌ باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانیش سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئه‌منى سلێمانى رایگه‌یاند خۆپیشاندان و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى مافێکى سروشتى هاوڵاتیانه‌ به‌ڵام پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌کى شارستانى به‌ڕێوه‌بچێت و گرژى و ئاڵۆزى به‌دواى خۆیدا نه‌هێنێت و ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م ژیانى رۆژانه‌ى هاوڵاتیاندا دروست نه‌کرێت .
 
  قائیمقام ، لیژنه‌ى ئه‌منى شارى سلێمانى راسپارد له‌کاتى خۆپیشاندانه‌کاندا به‌شێوه‌یه‌کى گونجاو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بکه‌ن و پارێزگاریان لێبکه‌ن , هه‌روه‌ها داواى لێکردن رێگرى بکه‌ن له‌ هه‌ر کارێک که‌ ئاسایش و ئارامى هاوڵاتیان تێکبدات , داواشى له‌هاوڵاتیان کرد خۆپیشاندان و خستنه‌ڕووى داواکارییه‌کانیان نه‌بێته‌ هۆى دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانى گرژى و ئاڵۆزى و به‌شێوه‌یه‌کى شارستانى گوزارشت له‌ داواکارییه‌کانیان بکه‌ن.


زۆرترین خوێندراو