باڵه‌خانه‌یه‌کى نیشته‌جێبوون له‌سلێمانى گڕده‌گرێت

9/2/2014 8:18:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
فریاد ئیسماعیل 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ٢ ى ئه‌یلولى 2014  باڵه‌خانه‌یه‌کی نیشته‌جێبوونى  رزگارى له‌ گه‌ڕه‌کی ڕزگاری شاری سلێمانی ئاگرێک که‌وته‌وه‌و له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌رگری شارستانییه‌وه‌ ئاگره‌که‌ کۆنتڕۆڵکر وهیچ زیانێکى گیانى لێنه‌که‌وته‌وه‌ .

به‌پێى لێدوانى هێزه‌کانى فریاکه‌وتن و ئاگر کوژێنه‌وه‌ى سلێمانى که‌وتنه‌وه‌ى  ئاگره‌که‌ به‌هۆى چه‌ند ته‌خته‌و دارێک بووه‌ له‌سه‌ربانى ته‌نیشت ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌و دواى ئه‌وه‌ى گرده‌گرێت ئاگره‌که‌ ده‌گواسرێته‌وه‌ بۆ دیوارى بیناى باڵه‌خانه‌ى  نیشته‌جێبوونه‌که‌ ،ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌که‌ن که‌جگه‌ له‌زه‌ره‌رى مادى هیچ زه‌ره‌رێکى گیانى لێنه‌که‌وتۆته‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو