به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى کاکه‌ییه‌کانى قه‌زاى داقوق ده‌کات

9/2/2014 9:44:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 

 پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2 ى ئه‌یلولى 2014 له‌درێژه‌ى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ  قه‌زاى داقوق به‌رێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  به‌یاوه‌رى عبدوله‌تیف گلى نوێنه‌رى سه‌رۆکى هه‌رێم و  ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و به‌رپرسى ده‌زگاى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  سه‌ردانى کاکه‌ییه‌کانى ناوچه‌که‌ى کرد و به‌گه‌رمى پێشوازی کران .

له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا  به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ردواین گۆڕانکاریه‌ ساسیه‌کان و ره‌وشى ئه‌منى  شارى که‌رکوک وسه‌رجه‌م ناوچه‌که‌کانى دیکه‌ى سه‌ربه‌محوه‌رى که‌رکوک ،به‌تایبه‌تیش ئه‌و هێرش و کرده‌وه‌ نه‌شیاوانه‌ى روبه‌رووى کاکه‌ییه‌کان بۆته‌وه‌ له‌هێرشه‌کانى چه‌کدارانى داعش  و ته‌قاندنه‌وه‌ى مه‌زاره‌کانى کاکه‌یى له‌لایه‌ن تیرۆستانه‌وه‌  ،هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا به‌وسه‌رکه‌وتنانه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کرد که‌له‌سه‌رجه‌م محوه‌ره‌کان پێشڕه‌ویان به‌خۆه‌ بینیوه‌ و چه‌کدارانى داعشیان تێکشکاندووه‌ ،له‌وروه‌شه‌وه‌ پاڵپشتى وهاوکارى مرۆیى و سه‌ربازى وڵاتانى ئه‌وروپاو هێرشى ئاسمانى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکاى به‌گرنگ وه‌سف کرد .

به‌رێزیان ئاماژه‌یدا به‌گرنگى وپێگه‌ى شارى که‌رکوک وسه‌رجه‌م ناوچه‌ کوردستانیه‌کان له‌رووى سیاسى و جوگرافى و مێژوویه‌وه‌،  که‌هه‌میشه‌ بۆته‌ جێى چاوتێبڕینى دوژمان و له‌ئێستاشدا چه‌کدارانى داعش شارى که‌رکوک و ده‌وربه‌ریان کردۆته‌ ئامانج بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى بیره‌نه‌وته‌کان و به‌تاڵانبردن و به‌قاچاخ فرۆشتنى سه‌روه‌تى گه‌له‌که‌مان  .

به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود رۆڵى که‌سایه‌تیه‌ دیاره‌کان و کاکه‌ییه‌کانى به‌رزنرخان له‌خۆراگرى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌ نه‌خوازراوه‌کانى  دوژمنانى میلله‌تى کوردو پاڵپشتى و پشتیوانیان له‌ پێشمه‌رگه‌ و خه‌باتى گه‌لى کورد به‌درێژایى مێژوو که‌ له‌ریزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا ،به‌پێویستیشى زانى هه‌مولایه‌ک هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌و پاڵپشتى له‌هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆرستان و پارێزگاریکردنى خاکى پیرۆزى کوردستان وپاراستنى ئه‌من و ئاسایش و گه‌رانه‌وه‌ى ناسنامه‌ى راسته‌قینه‌ بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌ کوردستانیه‌کان .

له‌لاى خۆشیانه‌وه‌ کاکه‌ییه‌کانى قه‌زاى داقوق سوپاسى به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمودیان کرد بۆ ئه‌و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یان وه‌ رۆڵى به‌رێزیان به‌رز نرخاند له‌به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى  کاکه‌ییه‌کان وسه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و ئاین ومه‌زهه‌به‌کانى دیکه‌ى کوردستان ،هه‌روه‌هاپشتیوانى و پاڵپشتى خۆیان بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان دوپاتکرده‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو