رێکخڕاوی خۆراکی جیهان: ناچارین له‌مانگی تشرینی یه‌که‌م بڕی یارمه‌تییه‌کانیان بۆ په‌نابه‌رانی سوریا که‌م بکه‌ینه‌وه‌

9/23/2014 11:19:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

بۆ تاوتوێکردنی ره‌وشی ئاواره‌کانی ناوخۆیی و په‌نابه‌رانی رۆژئاوا و خستنه‌ڕووی کار و پلانه‌کانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌رپرسی رێخکڕاوی خۆراکی جیهان له‌ عێراق جه‌ین پیرس سه‌ردانی د. دیندار زێباری جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ بۆ کاروباری رێکخڕاوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کرد.

 له‌ دیدارێکدا به‌رپرسی رێکخراوه‌که‌ تیشکی خسته‌ سه‌ر چالاکییه‌کانیان بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌کان و رایگه‌یاند له‌ پارێزگای دهۆک ئارد بۆ ئاواره‌کان دابینکراوه‌ و بۆ چاره‌سه‌رکردنی خواردنیش باس له‌م هه‌نگاوه‌ کرد که‌ به‌پێدانی بێتاقه‌ توانیویانه‌ تا ئاستێک خواردن بۆ ئاواره‌کان دابین بکه‌ن. به‌ڵام له‌ماوه‌ی مانگی کانوونی یه‌که‌م پێویستییان به‌ چاره‌سه‌رییه‌کی جیدی هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی په‌نابه‌رانی رۆژئاواش رایگه‌یاند تووشی کێشه‌ی دارایی بووینه‌ و ناچارن له‌ماوه‌ی مانگی تشرینی یه‌که‌م بڕی یارمه‌تییه‌کانیان بۆ په‌نابه‌رانی سوریا که‌م بکه‌نه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵێک هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ کۆمه‌کبه‌خشه‌کان ئه‌م کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت و پێداگری له‌سه‌ر پێویستیی ستراتیژییه‌کی جیدی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی دارایی کردو رایگه‌یاند به‌ شێوه‌یه‌کی یه‌کسان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌لًَ ئاواره‌ی ناوخۆیی و په‌نابه‌رانی رۆژئاوا ده‌که‌ین.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دیندار زێباری باس له‌ هه‌ڵکشانی کێشه‌ی مرۆیی کرد و رایگه‌یاند چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین کێشه‌که‌ گه‌وره‌تر ببێت که‌ ناکرێت ته‌نیا پشتگیری سیاسی و سه‌ربازی له‌به‌ر چاو بگرێت، به‌ڵکو پێویسته‌ بواری مڕۆییش گرنگییه‌کی زیاتری پێ بدرێت. هه‌روه‌ها داوای کرد حکوومه‌تی عێراق له‌بواری مرۆییه‌وه‌ یارمه‌تی ئاواره‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان بدات و ئه‌رکی خۆی له‌م بواره‌وه‌ جێبه‌جێ بکات.


زۆرترین خوێندراو