داواده‌کرێت ئه‌زمونى پێشکه‌وتنى ته‌ندروستى ئه‌رده‌ن بۆ هه‌رێم بگوازرێته‌وه‌

9/29/2014 1:00:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌شێکى زۆر له‌هاولاتیانى کوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى روو له‌ نه‌خۆشخانه‌کانى وڵاتى ئه‌رده‌ن ده‌که‌ن و داواى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و وڵاته‌ ده‌که‌ن نئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌که‌ن هه‌موو هاوکارى و خزمه‌تگوزاریه‌ک بۆ هاوڵاتیانى کوردستان دابین ده‌که‌ن.

د.خالید به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى "شریف عیون"  له‌لێدوانێکیدا بۆ  جه‌ماوه‌ر نیوز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ده‌یانه‌وێت له‌ شارى هه‌ولێر له‌ چوار چێوه‌ى ئه‌و پلانه‌ى هه‌یانه‌ سه‌نته‌رێکى گه‌وره‌ بکه‌نه‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ر کردنى نه‌ۆخشیه‌کانى چاو و ئاسانکارى بۆ نه‌خۆشیه‌کان .

وتیشى :" ئاماده‌ین به‌شێوه‌ى پاکێج خزمه‌تى خه‌ڵکى کوردستان بکه‌ن و بیرۆکه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى له‌ ڕێگاى قه‌رزى بانقه‌کانه‌وه‌ ده‌کرێته‌ یه‌کێک له‌ خاڵه‌کانى ئه‌م سه‌نته‌ره‌".
 
هاوڵاتیه‌کى کورد به‌ناوى هیوا عه‌لى که‌ به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى سه‌ردانى کۆمه‌ڵگاى پزیشکى نورى کردبوو که‌تایبه‌ته‌ به‌ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌کانى چاو وتى :"ئێمه‌ خۆشحاڵین که‌ ئاسانکارى پزیشکى له‌ وڵاتان واى لێهاتووه‌ که‌ مرۆڤ له‌ نه‌هامه‌تى ژیان ڕزگار بکات به‌ڵام من دواى چوار نه‌شته‌رگه‌رى ئێستا هاتووم بۆ لاى دکتۆر له‌ ئه‌رده‌ن پێیان ووتم که‌ چاره‌سه‌رى ده‌کرێت به‌ڵام ده‌بێت کاتى بدرێتێ چونکه‌ ده‌بێت ئه‌و چاوه‌ بهێنرێته‌وه‌ ئاستى سروشتى خۆى دواتر چاره‌سه‌ر بکرێت".

ئه‌و هاووڵاتیه‌ کورده‌ گله‌ى له‌وه‌کرد که‌ گرفتى ڤیزه‌ى هه‌بووه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئاسانکارى له‌نێوان هه‌رێم و وڵاتى ئه‌رده‌ن هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوکارى زیاترى ته‌ندروستى پێشکه‌که‌ش بکرێت، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که‌مێک نرخ له‌ ئه‌و وڵاته‌ گرانه‌ ئه‌گه‌ر ئاسانکارى بکرێت ئه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێم زۆر باش ده‌بێت.




زۆرترین خوێندراو