بلیتی ژماره‌ یه‌کی یارییه‌خێرخوازیه‌که‌ى رۆژنامه‌نوسان و هونه‌رمه‌ندان کێ‌ کڕی

9/29/2014 1:15:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

که‌سایه‌تی ناسراوی شاری سلێمانی ، جه‌مال عه‌بدول، به‌مه‌به‌ستی کڕینی بلیتی یارییه‌ خێرخوازییه‌که‌ی نێوان هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسان، سه‌ردانی قاوه‌خانه‌ی کلتوری کردوو یه‌که‌م بلیتی یارییه‌که‌ی کڕی.

جه‌مال عه‌بدول، له‌ لێدوانێکیدا داوای له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی کرد که‌ به‌ده‌نگ ئاواره‌کانه‌وه‌ برۆن و به‌کرینی بلیتێک به‌شداربن له‌ یارییه‌که‌و هاوکاری ئاواره‌کانی شه‌نگال بکه‌ن.

ناوبراو رونیکرده‌وه‌ که‌ سلێمانی به‌بێ‌ جیاوازی پێشتر هاوکاری ئاواره‌ی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کان کردووه‌.

هه‌روه‌ک رونیکرده‌وه‌ که‌ ڕاسته‌ ناوچه‌ له‌بارودۆخێکی ناهه‌مواری ئابوریدا ده‌ژی، به‌ڵام تاراده‌یه‌ک به‌پێی توانا هه‌وڵبده‌ین بارودۆخى ئاواره‌کان باشتر بکه‌ین، هه‌نگاوێکی نیشتیمانییه‌.

وابڕیاره‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌، کاتژمێر 30.30 له‌یاریگای یانه‌ی سلێمانی هه‌ردوو تیپی هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسان له‌پێناو کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ ئاواره‌کانی شه‌نگال یارییه‌کی خێرخوازی ئه‌نجامبده‌ن.

یارییه‌که‌ به‌ به‌شداری رۆژنامه‌نوسه‌ دیارو هونه‌رمه‌ندا ناسراوه‌کان به‌رێوه‌ده‌چێت .

بلیت له‌م شوێنانه‌ ده‌فرۆشرێت.

مینی مارکێتی سپۆرت ... ته‌نیشت مه‌لعه‌به‌که‌

پێشانگای زاموا فۆن، به‌رامبه‌ر بازاڕی زانکۆ- نزیک سه‌را

کتێبخانه‌ی سلێمانی - ته‌نیشت چایخانه‌ی شه‌عب

کۆشکی سیروان بۆ کڕینی کتێب -- به‌رده‌رکی سه‌را


زۆرترین خوێندراو