سبه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌

9/29/2014 1:20:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌پێى حوکمه‌کانى بڕگه‌ (1)ى مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا کاتى دانیشتنى ژماره‌ (3)ى خولى گرێدانى ساڵى یه‌که‌م له‌ خولــى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ کاتژمێر (11)ى پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژى سێ شه‌ممه‌ رێکه‌وتى 30-9-2014 بێت و به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

1ـ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیارى پایته‌ختى ئاشتى هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌پێى مادده‌کانى (72، 74 و 75) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو.

2ـ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیارى هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌پێى مادده‌کانى (72، 74 و 75)ى له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو. 




زۆرترین خوێندراو